(( پرۆگرام ))
مادده‌ى یه‌که‌م : پارتى پارتى دیموکراتى کوردستان
پارتێکى دیموکراتى پێشکه‌وتنخوازى جه‌ماوه‌ره‌ى یه ، باروهرى به مافه‌کانى مرۆڤ و هێنانه دى عه‌داله‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى و مافى چاره‌ى خۆ نوسینى میلله‌تان هه‌یه و له‌به‌ر رۆشنایى مێژوویى میلله‌تى کورد و ئه‌زموونى بزوتنه‌وه ئازادیخوازهکهى و کهلهپورى نیشتمانى و خهباتگێرانهى ده‌وڵه‌مه‌ندى بارزانى نه‌مردا خه‌بات ده‌کات و سود له تاقیکردنه‌وه‌ى گه‌لان وه‌رده‌گرێت به شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ واقیعى کوردستاندا بگونجێت .
مادده‌ى دووه‌م : ئامانجه نه‌ته‌وه‌یى یه‌کان
1. پارتى باوه‌رى به‌وه هه‌یه که نه‌ته‌وه‌ى پارچه پارچه کراوى کورد وه‌ک هه‌موو میلله‌تانى جیهان مافى بریاردانى چاره‌نووسى خۆى به ده‌ستى خۆى بىَ .
2. پارتى له پێناوى به‌دیهێنانى حوکمێکى دیموکراتى په‌رله‌مانى فیدرالى ئیتحادى له عێراقدا له‌سه‌ر بنچینه‌ى ده‌ستورێکى فیدرالى خه‌بات ده‌کات که رێزگرتن له مافه‌کانى مرۆڤ و فره‌حزبى و یه‌کسانى له به‌رده‌م یاسا و مافى چاره‌ى خۆ نووسینى گه‌لى کوردستانى عێراق مسۆگه‌ر بکات که په‌رله‌مانى کوردستان له‌م قۆناغه‌دا به شێوه‌ى فیدرالیزم و به پی َى راستى یه نه‌ته‌وه‌یى و مێژوویى و جوگرافى یه‌کان له چوارچێوه‌ى کۆمارى عێراقدا دیارى کردووه و مسۆگه‌ر کردنى به‌شدارى گه‌لى کوردستان له ده‌زگاکانى حوکمى ئیتحادى ناوه‌ندى و له ته‌واوى داموده‌زگاکانیدا و له ده‌رکردنى بریارى سیاسى عێراقدا .
3. پارتیمان په‌یوه‌ندى دیموکراتى و دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌کانى سه‌ر گۆرهپارنى کوردستاندا هه‌یه ، ئه‌وانه‌ى که له لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه مۆڵه‌تیان پىَ دراوه و ، به‌رده‌وام بۆ به‌هێزکردنى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه و په‌ره‌پێدانى کارى هاوپه‌یمانى له‌سه‌ر بنچینه‌ى پرنسیپى دیموکراتى تێده‌کۆشێت و ، له هه‌مان کاتدا له پێناوى هێنانه‌دى یه‌کێتى نیشتمانى سه‌رتاسه‌رى له کوردستانى عێراقدا خه‌بات دده‌کات .
مادده‌ى سێ یه‌م : دیموکراسى و سه‌روه‌رى یاسا و مافه‌کانى مرۆڤ
1. پارتى وه‌ک ئامانج و رێباز و شێوازێک ئیلتیزام به دیموکراسى ده‌کات و هه‌وڵى به‌دیهێنان و قووڵ کردنه‌وه‌ى ده‌دات ، هه‌روه‌ها پابه‌ند دهبىَ به فره‌حزبى و ده‌ستاوده‌ستى ده‌سه‌ڵات له رێگاى هه‌ڵبژاردنى دیموکراتییه‌وه .
2. پارتیمان ئیلتیزام به جارنامه‌ى جیهانى ى مافى مرۆڤ و تێکراى به‌ڵگه و په‌یمان نامه نێوده‌وله‌تیه‌کان له‌م بواره‌دا ده‌کات و په‌یمان ده‌دا له پێناوى هێنانه‌دى ئه‌و پرنسیپ و ئامانجانه‌ى که تیایدا هاتووه کار بکات .
3. پارتیمان دژى تیرۆر دهوهستىَ و هه‌موو شێوه و شێوازه‌کانه ئیدانه ده‌کا ، جا له ژێر هه‌ر په‌رده و بیانویه‌ک و له‌هه‌ر لایه‌که‌وه بىَ .
4. پابه‌ند بوون به پرنسیپى سه‌روه‌رى یاسا و یه‌کسانى له به‌رده‌میدا به بىَ جیاوازى .
5. سزادان کارێکى شه‌خسى یه و هیچ تاوان و هیچ سزایه‌ک به بىَ ده‌قێکى یاسایى نابێت و تۆمه‌تبار تا له دادگایه‌کى یاسایى دا تاوانه‌که‌ى نه‌سه‌لمێنرێت بىَ تاوانه و دهبىَ مافى به‌رگرى له خۆکردنى بۆ زامن بکرىَ .
6. پارتیمان برواى به مهبدهئى لێک جیاکردنه‌وه‌ى هه‌ر سىَ ده‌سه‌ڵات و جىَبهجىَ کردنى پرنسیپى سه‌ربه‌خۆیى دادوه‌ریى (( قچاْء )) هه‌یه که له یاسا به‌ولاوه هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌رى یه‌وه نى یه .
مادده‌ى چواره‌م : نه‌ته‌وه‌ى کورد
1. پارتیمان له پێناوى پته‌وکردنى په‌یوه‌ندى برایه‌تى و هاوکارى و هاریکارى له‌گه‌ڵ تێکراى حزب و رێکخراوه دیموکراتى یه‌کانى کوردستان و جالیهکانى کورد له ده‌ره‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ى دیموکراسى له رێزه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى نهتوهیى کوردستان دا کار ده‌کات ، ئه‌ویش به گرتنه‌به‌رى شێوازى دیالۆگى برایانه و دیموکراتى یانه و ره‌ت کردنه‌وه و ته‌حریم و ئیدانه کردنى په‌نابردنه‌به‌ر هێز و زه‌بروزه‌نگ بۆ چاره‌سه‌ر کردنى ناکۆکى و گیروگرفته‌کانى ناو ماڵى کوردستان .
2. خه‌بات ده‌که‌ین له پێناوى هێنانه‌دى باشترین په‌یوه‌ندى برایه‌تى و هاوکارى له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وه و گه‌لانه‌ى که له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ى کورد دا ده‌ژین .
3. پارتیمان هه‌وڵ دده‌دا بۆ خستنه‌ڕوو و باسکردنى کێشه‌ى کورد له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانى سه‌ربه UN وه‌ک کێشه‌یه‌کى سیاسى ره‌وا له‌م ناوچه گرنگه‌ى جیهاندا و ، بۆ دۆزینه‌وه‌ى شێوازێکى یه‌کگرتووى نوێنه‌رایه‌تى سیاسى یانه‌ى میلله‌تى کورد و لابردنى ئه‌و زوڵم و زۆره مێژوویى یه‌ى که لێى کراوه .
4. پارتیمان داواى هێنهدى چاره‌سه‌رى ئاشتى یانه و دیموکراتیانه‌ى کێشه‌ى کورد له گشت پارچه‌کانى کوردستاندا ده‌کات .
5. کورد رۆڵێکى به‌رچاو و کاریگه‌رى هه‌بووه له بنیاتنانى شارستانى ى ئیسلامى و عه‌ره‌بیدا و له به‌رگرى کردن له‌م شارستانى یه به درێژایى مێژوو و له ناخۆشترین بارودۆخدا ، له‌م روانگه‌یه‌وه پارتیمان داوا له هه‌ردوو جیهانى ئیسلامى و عه‌ره‌بى ، به گه‌ل و حکومه‌ته‌کانیانه‌وه ، ده‌کا که له پاڵ گه‌لى کورد بوه‌ستن و پشتگیرى کێشه ره‌واکه‌ى بکه‌ن له پێناوى هێنانه‌دى مافه ره‌واکانیدا و ، هه‌ڵوێستى ئیجابى ئه‌وتۆ بنوێنن که له‌گه‌ڵ رۆڵ و به‌شدارى گه‌لى کورد گونجاو بێت .
مادده‌ى پێنجه‌م : په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى
له سایه‌ى سیسته‌مى نوێى نێوه‌ده‌وڵه‌تیدا که پشت به دیموکراسى و رێزلێنانى مافه‌کانى مرۆڤ و چاره‌سه‌ر کردنى گیروگرفته‌کان له رێگاى حیوار و گفت و گۆوه ده‌به‌ستێت ، پارتیمان له بوارى نێوده‌وڵه‌تى دا بۆ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه کار ده‌کا : ---
1. پابه‌ند بوون به پرنسیپ و ئامانجه‌کانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و رێزگرتن له تێکراى ئه‌و په‌یمان و به‌ڵگه‌نامانه‌ى که له خزمه‌تى ئاشتى و ئازادى و پێشکه‌وتنى گه‌لاندان .
2. گونجاندنى یاسایى بارودۆخى ئێستاى کوردستانى عێراق له دیدى یاساى نێو ده‌وڵه‌تى یه‌وه و ، سه‌یر کردنى ده‌زگاکانى هه‌رێم وه‌ک داموده‌زگاى شه‌رعى نوێنه‌رى گه‌له‌که‌یان و ، دروست کردنى که‌ناڵى په‌یوه‌ندى کردنى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حکومتى هه‌رێمدا تا ئه‌و کاته‌ى ئه‌لته‌رناتیڤێکى دیموکراتى له عێراقدا ده‌ستبه‌کار دهبىَ .
3. پشتگیرى کردنى هه‌وڵ و کۆششى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه پسپۆره‌کان و چالاکىیه مرۆڤایه‌تى یه‌کانى و پاڵپشتى کردنى ئه‌و رێکخراوه ناحکومى یانه‌ى له کوردستاندا کار ده‌که‌ن .
4. ئه‌و په‌رى هه‌وڵدان له پێناوى دامه‌زراندنى په‌یوه‌ندى توند وتۆڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى که پشتگیرى یان له کێشه‌ى گه‌له‌که‌مان کرد ، به تایبه‌تیش له کاتى راپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ى ساڵى ( 1991 ) و کۆڕه‌وه‌که‌دا .
5. به‌هێز کردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و حزب و رێکخراو و که‌سایه‌تى یانه‌ى که پشتگیرى یان له کێشه‌که‌مان کرد .
6. کار کردن له پێناوى به‌رده‌وامبوونى پاراستنى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى کوردستان و لادانى ئه‌و گه‌مارۆیه‌ى به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه و ، کار کردن به بریارى ( 688 ) ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر کارى فریاگوزارى و یارمه‌تى مرۆیى و جیهانى و پشتگیرى کردنى حکومه‌تى هه‌رێم له کارى فریاکه‌وتن و ئاوه‌دانکردنه‌وه و په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێداندا .
ماهى شه‌شه‌م : په‌رله‌مانى کوردستان و حکومه‌تى هه‌رێم
پارتیمان په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێم به ده‌سکه‌وتێکى مێژوویى گرنگ دادهنىَ که پێویستى به په‌ره‌پێدان و پشتگیرى هه‌یه و ئه‌م ده‌سکه‌وته به هیچ شێوه‌یه‌ک سازشى له‌سه‌ر ناکرىَ و ده‌ستى لىَ به‌ر نادرىَ ، چونکه به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان و قوربانیدانى گه‌له‌که‌مانه و به ده‌نگه‌وه هاتنى ئیراده‌ى ئازادیهتى .
هه‌روه‌ها پارتیمان له پێناوى سه‌قامگیر کردن و قووڵکردنه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنى ئه‌م ئه‌زموونه دیموکراتى یه ساوایه‌دا خه‌بات ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنى مسۆگه‌ر بکرىَ و رۆڵى خۆى له‌سه‌ر بنچینه‌ى پرنسیپى سه‌روه‌رى یاسا و به‌رقه‌رار بوونى ئاسایش و نیزام و په‌ره‌پێدانى ئیداره‌کان و بوژاندنه‌وه‌ى ئابوورى هه‌رێمدا به ته‌واوى بگێرىَ ، به جۆرىَ که زیاد بوونى به‌رهه‌مهێنان و ئاسایشى خۆراکیمان و چاره‌سه‌ر کردنى بێکارى و هه‌لئاوسان و کار کردن له پێناوى زیادبوونى داهاتى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمدا مسۆگه‌ر بکات .
مادده‌ى حه‌وته‌م : قوربانیانى ئه‌نفال و شاڵاوه‌کانى راگواستن و ده‌ربه‌ده‌ر کردن و چه‌کى کیمیاوى
1. پارتیمان داواى هه‌لمه‌تێکى نیشتمانى و جیهانى سه‌رتاسه‌رى ده‌کا بۆ ئاشکرا کردنى چاره‌نووسى ده‌یان هه‌زار رۆڵه‌ى گه‌له‌که‌مان له بارزانى و فه‌یلى و قوربانیانى شاڵاوه بهدناوهکانى ئه‌نفال و ئه‌و زیندانى و بىَ سهروشوێنانهى که تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره و ، ئازاد کردنى ئه‌وانه‌ى له ژیاندا ماون و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ى ئه‌و قوربانییانه یا خێزانه‌کانیان له‌و زوڵم و سته‌م و زیانه‌ى که دووچارى هاتوون .
2. پارتیمان تێدهکۆشىَ له پێناوى قه‌ده‌غه‌کردنى به‌رهه‌مهێنان و به‌رکاربردن و عه‌مبار کردنى چه‌کى کیمیاوى و بایۆلۆجى و هه‌وڵ ده‌دا رۆژى 16 ى ئازار ( رۆژى هه‌له‌بجه ) بکرىَ به رۆژێکى جیهانى بۆ قه‌ده‌غه‌کردنى ئه‌و چه‌کانه و بۆ هاریکارى کردنى قوربانیانى له رۆڵه‌کانى گه‌له‌که‌مان ، هه‌روه‌ها پارتیمان پشتگیرى له هه‌وڵ و ته‌قه‌لاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دامه‌زراندنى مه‌ڵبه‌ندى تۆژینه‌وه‌ى تایبه‌ت به ئاسه‌وارى شه‌رى کیمیاوى دژى گه‌له‌که‌مان ده‌کات .
3. پارتیمان هه‌وڵ ده‌دا گشت ده‌ربه‌ده‌رو راگوێزراوه‌کان بگه‌رێنه‌وه شوێنى ئه‌سڵى خۆیان و حکومه‌تى ناوه‌ندى قه‌ره‌بووى ئه‌و زهرهروزیانانه بکاته‌وه که لێیان که‌وتووه ، له وانه بیناکردنه‌وه‌ى گوند و گه‌ره‌ک و شوێنى حه‌وانه‌وه‌یان .
4. پارتیمان هه‌وڵ ده‌دا کوردى فه‌یلى و ئه‌وانى دیکه بگه‌رێندرێنه‌وه و ، ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى یان پىَ ببه‌خشرێته‌وه و ماڵ و موڵکى گواستراوه و نهگواستراوهیان پىَ بدرێته‌وه و تێکراى زه‌ره‌روزیانه‌کانیان قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه .
5. پارتیمان به توندى دژى هه‌وڵ و ته‌قه‌لاى رژێمى عێراق بۆ شێواندن و سرینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردانى ئێزیدى ناره‌زایى دهدهبرىَ و ، له پێناوى نه‌هێشتنى ته‌واوى ئه‌و ره‌فتاره ره‌گه‌زپه‌رستى یانه‌ى له‌م بواره‌دا ده‌رهه‌ق به‌وان کراوه کارده‌کا .
6. پارتیمان واى دهبینىَ که چه‌وساندنه‌وه‌ى کوردى شه‌به‌ک و راگواستن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماڵ و موڵکیان کارێکى ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌یه و به مه‌به‌ستى گۆرینى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى یان ئه‌نجام دراوه ، بۆیه بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و زوڵم و زۆره‌ى که دووچارى هاتوون هه‌وڵ ده‌ده‌ین .
7. چه‌سپاندنى مافى وه‌رگرتنى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى بۆ ئه‌و کوردانه‌ى له عێراقدا نیشتهجىَبوون وه‌ک ئۆمه‌ریان و گۆیان و هى تر .
مادده‌ى هه‌شته‌م : پێشمه‌رگه
هه‌ر له هه‌ڵگیرسانى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلوله‌وه پێشمه‌رگه قه‌ڵغانى گه‌لى کوردستان و پارێزه‌رى سنووره‌کان و له رۆژانى ته‌نگانه‌دا هێماى به‌رخۆدان بووه‌و ، له سایه‌ى قوربانیدانى گه‌وره‌ى ئه‌ودا گه‌له‌که‌مان توانیویه‌تى له بارودۆخى جیاوازدا خۆى رابگرىَ ، بۆیه پارتیمان به پێزانینێکى زۆره‌وه رۆڵى مه‌زن و قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه له کاروانى گه‌له‌که‌ماندا ههڵدهسهنگێنىَ و به جدى هه‌وڵ ده‌دا بۆ :
1. پشتگیرى و پیرۆزکردنى ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ى که دهدرىَ بۆ یه‌کخستنى ریزه‌کانیان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا بۆ به‌رگرى کردن له سنوورى کوردستان و پاراستنى ماف و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌مان .
2. به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى گوزه‌رانیان به ده‌رکردنى یاسا و ته‌شریعاتى تایبه‌تى که بارى ئابوورى یان سه‌قامگیر بکات .
3. بایه‌خدان به مه‌شقى پێویست بۆ زیاد کردنى هێزى له‌ش و تواناى شهرکردنى پێشمه‌رگه و چه‌سپاندنى پرنسیپى دیسپلین و نیزام و گوىَ رایه‌ڵى بۆ ئه‌و فه‌رمانانه‌ى که‌له ته‌شکیلات وى فه‌رمانده‌کانه‌وه ده‌رده‌چن .
4. پشتگیرى کردن ه په‌ره‌پێدانى هه‌ردوو ده‌زگاى شه‌هید و ئه‌یله‌ل و ، هاوکارى کردنى پێشمه‌رگه‌کانى ئه‌یله‌ل له به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌بات و قوربانى یه‌ى که پێشکه‌شیان کردووه و سوود وه‌رگرتن له تاقیکردنه‌وه و ئه‌زموونه‌کانیان و مسۆگه‌ر کردنى یارمه‌تیدانى خێزانه‌کانیان و وه‌پێش خستنیان له بوارى وهرگرتنىه ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستیدا .
5. به خێو کردن و ئاگالێبوونى پێشمه‌رگه په‌ککه‌وتووه‌کان و زامنکردنى مافه‌کانیان .
مادده‌ى نۆیه‌م : خاکه ئازاد نه‌کراوه‌کانى کوردستان
پارتى به پێزانینێکى زۆره‌وه ده‌روانێته خۆراگرى و مه‌ینه‌تى یه‌کانى رۆڵه‌کانى گه‌له‌که‌مان له هه‌ریه‌ک له که‌رکوک و مه‌خمور و خانه‌قین و شێخان و سنجارو زمار و مه‌نده‌لى و ئه‌و شوێنانه‌ى دیکه‌ى خاکى کوردستان که هێشتا له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمدان ، هه‌روه‌ها پارتیمان شاڵاوى ته‌عریب و گۆرین و شێواندنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و گۆرینى سنوور و په‌یوه‌ندییه ئیدارییه‌کان تاوانبار ده‌کا و ، خه‌بات ده‌کا له پێناوى کۆتایى پىَ هێنان و نه‌هێشتنى شوێنه‌وارى ئه‌و کارانه و به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه ئیدارییانه به هه‌رێم و فراوانکردنى ناوچه‌ى پارێزراو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ش بگرێته‌وه .
مادده‌ى ده‌یه‌م : کورد له ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراقدا
به‌رگرى کردن له مافى ئه‌و کوردانه‌ى له ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراقدا نیشته‌جێن و مسۆگه‌ر کردنى به‌رده‌وامبوونى په‌یوه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و رۆشنبیرى له‌گه‌ڵیاندا .
مادده‌ى یازده‌هه‌م : که‌مه نه‌ته‌وه‌کان
پارتیمان رێز له هه‌ست و نه‌ست و داب و نه‌ریتى ئه‌و که‌مه نه‌ته‌وه و ئاینییانه دهگرىَ که له‌گه‌ڵ کورد له کۆمه‌ڵگاى کوردستاندا ده‌ژین وه‌ک تورکمان و ئاشورى و کلدان و هى تر و ، ته‌قدیرى تایبه‌تمه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییان ده‌کات و کار ده‌کا له پێناوى مسۆگه‌ر کردنى به‌ده‌ستهێنان و پیاده کردنى مافه رۆشنبیرى و ئیدارى یه‌کانیان و به‌شدار بوونیان له ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى کوردستان و حکومه‌تى هه‌رێمدا به پێى رێژه‌یان له چاو دانیشتوانى هه‌رێم و ئاسان کردنى گه‌رانه‌وه‌ى کۆچ کردووه‌کانیان بۆ ناوچه ئه‌سڵى یه‌کانى خۆیان .
مادده‌ى دهوازدهههم : سیاسه‌تى ئابوورى و دارایى
هه‌رچه‌نده عێراق له رووى سامانى سروشتى و مرۆیى یه‌وه وڵاتێکى ده‌وڵه‌مه‌نده ، به‌ڵام سیاسه‌تى په‌یره‌و کراو له ناوه‌ند و ، شهروکوشتار و ئه‌و ئابڵوقهیهى به هۆى شه‌ره‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه واى کردووه که ئابوورى عێراق زۆر شپرزه بێت و گه‌لى عێراق زۆر به گرانى نرخه‌که‌ى بدات ، ئه‌م بارودۆخه‌ش له کوردستاندا ره‌نگى داوه‌ته‌وه و کارى کردووته سه‌ر ئابوورى یه‌که‌ى ، ئه‌مه سه‌ره‌راى ئه‌و ئابڵوقه ناوخۆیه یه‌ى که به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پێنراوه ، بۆیه پارتیمان واى دهبینىَ که : -
1 ) چاره‌سه‌ر کردنى گیروگرفتى سه‌ختى ئابوورى له عێراقدا له رێگاى رژێمێکى دیموکراتى یه‌وه ده‌سته‌به‌ر دهبىَ که هه‌ڵگرتنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى دا سه‌پا و مسۆگه‌ر بکات و عێراق بگه‌رێنێته‌وه ناو کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کانى گه‌ل ره‌چاو بکات و سیاسه‌تێکى ژیرى ئابوورى گونجاو له‌گه‌ڵ گیانى سه‌رده‌مدا په‌یره‌و بکات و سه‌روه‌ت و سامانه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل بخاته کار .
2 ) له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندى بارودۆخى هه‌رێمى کوردستانى عێراق ، پارتیمان تێدهکۆشىَ بۆ : -
• پشتگیرى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى کوردستان زیاد بکرىَ و هه‌وڵ بدرىَ ئه‌و هاوکارى یه له رێگاى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بگات و به‌شى بریار لىَ دراوى کوردستان له چوارچێوه‌ى بریارى 986 دا دواى هه‌ڵگرتنى ئابڵوقه‌ى داسه‌پاو به‌سه‌ر عێراقدا مسۆگه‌ر بکرىَ .
• وه‌ده‌رنانى هه‌رێمى کوردستان له‌و ئابڵوقه نێوده‌وڵه‌تى یه‌که به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێنراوه .
• پێویسته شێوازێکى هاوبه‌ش بۆ کارى رێکخراوه مرۆیى یه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا بدۆزرێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى به پێى ئه‌وله‌ویاتى پێویستى یه‌کانى گه‌ل سوود له هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانیان وه‌ربگیرێت .
• حکومه‌تى هه‌رێم سیاسه‌تێکى ئابوورى روون و دیراسه‌تکراو بگرێته به‌ر که ئازادى چالاکى ئابوورى تایبه‌ت مسۆگه‌ر بکات و ده‌رفه‌تى پىَ بدات رۆڵى خۆى به شێوه‌یه‌کى کاریگه‌ر له خوڵقاندنى حاڵه‌تى په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌کردندا بگێرىَ ، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانى نیشتمانى و پیشه‌سازى ناوه‌خۆ پشتگیرى بکرىَ و بپارێزرىَ ، به جۆرێک که هاوشان بىَ له‌گه‌ڵ چالاکى حکومه‌تى هه‌رێم له بوارى ئابووریدا بۆ دارشتنى سه‌ره‌تایه‌کى راست و دروست بۆ گه‌شه کردنێکى سه‌رتاسه‌رى ئابوورى که زامنى وه‌به‌رهێنانى هه‌موو سامان و توانا ره‌خساوه‌کان بێت و ببێته مایه‌ى زیاد کردنى داهاتى نه‌ته‌وه‌یى و ئاستى گوزه‌رانى خه‌ڵک به‌رز بکاته‌وه و موستههلیک له چه‌وسانه‌وه و یاریکردن به بژێوى گه‌ل بپارێزىَ .
• پشتگیرى کردن و چالاک کردنى بانکى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى بتوانىَ رۆڵى خۆى له به‌گه‌ر خستنه‌وه‌ى بانکه بازرگانى و تایبه‌تمه‌نده‌کانى هه‌رێمدا بگێرىَ تا ئه‌رکى خۆیان له دارشتنى سیاسه‌تێکى دراوى ( ائتمانى ) راست و دروست دا ئه‌نجام بده‌ن و ، له هێنانه‌کایه‌ى سه‌قامگیرى بۆ وه‌زعى دراوى بیانی‌دا رۆڵى خۆیان بگێرن ، هه‌روه‌ها به‌شدارى له خستنه‌کار و ئاراسته کردنى پاشه‌که‌وتى خه‌ڵک به‌ره‌و ئه‌و چالاکى یه ئابوورییانه‌ى که له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمدان بکه‌ن .
• هه‌وڵدان بۆ رێکخستن و گه‌شه‌پێدانى داهاته‌کانى هه‌رێم و ئاماده‌کردن و پێگه‌یاندنى کادیرى دارایى و ئابوورى و کۆنترۆڵ کردنى داهاته‌کان ، به تایبه‌تیش داهاتى گومرگ ، له رێگاى ده‌رکردنى یاساى ته‌عریفه‌ى گومرگى و چاک کردنى کارى ئیداره‌کانى و نه‌هێشتنى خۆدزینه‌وه له باجدان و بایه‌خدان به چوست و چالاک کردنى ترانزێت له هه‌رێمدا .
• بایه‌خدان به گیروگرفتى بێکارى ، به تایبه‌تیش له نێو لاوان‌دا و هه‌وڵى ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى کار بۆیان و قه‌ده‌غه‌کردنى کار پىَ کردنى منداڵان ( الاحداپ ) .
3 ) کشت و کاڵ :
پارتیمان ، کشت و کاڵ به یه‌کێک له گرنگترین که‌رته ئابوورى یه به‌رهه‌م هێنهرهکانى هه‌رێم ده‌زانێت ، بۆیه بایه‌خێکى یه‌کجار زۆر به په‌ره‌پێدان و نوىَ کردنه‌وه و ته‌واو کردنى پرۆسه‌ى به مه‌کینه کردن و دابین کردنى گشت پێداویستى یه‌کانى و چاره‌سه‌ر کردنى هه‌موو کێشه و گیروگرفته‌کانى به‌رده‌مى ده‌دات له رێگاى :
• ئه‌نجامدانى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى فراوان و ورد و له‌سه‌ر خۆ بۆ کێشه‌ى زه‌وى له کوردستاندا له پێناوى ده‌رکردنى یاسایه‌ک که مافى جوتیار و خاوه‌ن موڵک بپارێزىَ ، به شێوه‌یه‌ک که سه‌قامگیربوونى موڵکایه‌تى گشت و کاڵ مسۆگه‌ر بکا و ببێته هۆى زیادبوون و گه‌شه پێدانى به‌رهه‌مى کشت و کاڵ ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م رێگایه‌وه ئاسایشى خۆراکى بێته دى و داهاته‌کانى هه‌رێم زیاد بکات .
• سوود وه‌رگرتن له سامانى ئاو و بایه‌خدان به دروستکردنى به‌نداو و که‌ناڵى ئاودێرى که ببێته هۆى زیادبوونى رووبه‌رى زه‌وىیه به‌راوه‌کان ، و پتر بوونى به‌رهه‌م و به‌رهه‌مهێنان و پاراستنى حه‌وزى رووباره‌کان و رێگه‌گرتن له به‌رده‌م دارمانى خاک‌دا .
• دابین کردنى خزمه‌تگوزارى کۆمکهڵایهتى و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌یى و کشت و کاڵى و بنیادى راگیر کارى ( البنى الارتکازیه ) له لادىَ دا و هاندانى جووتیاران بۆ گه‌رانه‌وه بۆ گونده‌کانى خۆیان بۆ پشتگیرى کردنى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى کوردستان .
• بایه‌خدان به سامانى رووه‌ک وه‌ک دانه‌وێڵه‌و سه‌وزه و به‌روبوومى پیشه‌سازى و زه‌یتى و بێستانکارى و دارستان و له‌وه‌رگه و گژوگیاى پزیشکى .
• بایه‌خدان به سامانمى ئاژه‌ل وه‌ک مانگا و مه‌روماڵات و په‌له‌وه‌ر و ماسى و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌پێدان و زیاد کردنى ئه‌م سامانه و دابین کردنى خزمه‌تگوزارى پێویست بۆى .
4 ) پیشه‌سازى :
• خستنهکارو په‌ره‌پێدانى ئه‌و کارگانه‌ى که هه‌ن و دابین کردنى که‌ل و په‌لى یه‌ده‌ک و که‌ره‌سه‌ى خاو بۆیان و په‌ره‌پێدانیان ، له‌گه‌ڵ بایه‌خدانى تایبه‌ت به کارگه‌کانى چیمه‌نتۆ و گه‌چ و هه‌ڵکه‌ندنى به‌رد ( مقالع ) له‌به‌ر ئه‌و رۆڵه‌ى له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى کوردستاندا ده‌یگێرن .
• دامه‌زراندنى پرۆژه‌ى پیشه‌سازى ( سوک و قورس ) که که‌ره‌سه‌ى خاویان له هه‌رێمدا ده‌ست دهکهوىَ .
• بایه‌خ پێدان و په‌ره‌پێدانى پیشه‌سازى خۆراک و کار کردن بۆ دامه‌زراندنى کارگه‌ى نوىَ .
• هاندانى وه‌به‌رهێنان ( استپمارات ) ى پیشه‌سازى .
• کار کردن له پێناوى سوود وه‌رگرتن له سامانى نه‌وت و به پیشه‌سازى کردنى .
• هاندانى پێشه‌سازى ده‌ستکرد و پیشه‌یى که مۆرکى نه‌ته‌وه‌یى و ناوه‌خۆیان هه‌یه .
• بایه‌خدان به سه‌رچاوه‌کانى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى کاره‌با و چاک کردن و پاراستن و به‌یه‌که‌وه گرێدانى تۆره‌کانى ، به شێوه‌یه‌ک که کاره‌با بۆ هه‌موو دانیشتوانى هه‌رێم له تۆرێکى ته‌واو و رێک و پێکدا دابین بکرىَ و ، هه‌وڵ بدرىَ سه‌رچاوه‌ى نوێى وزه بدۆزرێته‌وه .
5 ) بازرگانى :
بازرگانى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى گرنگى ئابوورى یه و به‌شدارى یه‌کى کاریگه‌ر له بووژاندنه‌وه‌ى ئابووریدا ده‌کات ، بۆیه دهبىَ که‌رتى بازرگانى وه‌کو پێویست بایه‌خى پىَ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببوژێته‌وه و بزووتنه‌وه‌که‌ى چوست و چالاک بکرێت و له هه‌مان کاتدا پێویسته چاودێرى بازرگانى بایه‌خى پىَ بدرێت .
6 ) سه‌رچاوه‌کانى سامانى سروشتى :
• نه‌وت و کانزا‌کان : گه‌لى کوردستان مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه سامانه‌کانى ژێر خاکى هه‌رێم به نه‌وت و کانزاکانیشهوه وه‌به‌ر بێنێت .
• سه‌رچاوه‌کانى ئاو : زۆربه‌ى ئاوى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ، به ئاوى عێراقیشه‌وه ، له خاکى کوردستانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن ، ئه‌وه‌ش سامانێکى نه‌ته‌وه‌یى یه‌که نابىَ له‌ده‌ست خۆمانى بده‌ین و ، بایه‌خى ئه‌م سامان رۆژ له دواى رۆژ زیاتر دهبىَ و له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستاماندا شان له شانى نه‌وت ده‌دات و ، گه‌لى کوردستانیش مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌ر له خه‌ڵکى دیکه سوودى لىَ وهربگرىَ .
مادده‌ى سێزده‌هه‌م : ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشتهجىَ کردن
1. ئه‌و په‌رى بایه‌خدان به بیناکردنه‌وه‌ى گونده روخێنراوهکان و دابینکردنى خزمه‌تگوزارى پێویست بۆیان .
2. دیراسه‌کردنى قه‌یرانى خانوو شوێنى حه‌وانه‌وه و دۆزینه‌وه‌ى رێگا چاره‌ى له‌بار بۆ ئه‌م کێشه‌یه و بایه‌خدان به فراوانبوونى ستوونى له شاره‌کاندا .
3. ره‌چاوکردنى هه‌ل و مه‌رج و ستاندارى جیهانى بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى بوومه‌له‌رزه و کاره‌ساتى دیکه‌ى سروشتى .
مادده‌ى چوارده‌هه‌م : شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار
1. پێویسته هه‌وڵ بدرىَ خزمه‌تگوزارى شاره‌وانى له رووى چه‌ندایه‌تى و چۆنایه‌تى یه‌وه په‌ره‌ى پىَ بدرىَ بۆ پاراستنى پاک و خاوێنى و جوانى ناوچه‌کانى نیشتهجىَ بوونى هاووڵاتیان و پاراستنى ژینگه‌ى کوردستان له پیس بوون و چاوپێداخشاندهوهى نه‌خشه‌ى بنچینه‌یى شاروشاروچکهکان به پێى ستانداردى نوێى زانستى .
2. زیندووکردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گه‌شت و گوزار له کوردستان و په‌ره‌پێدانى ، له رێگه‌ى پاراستن و بایه‌خدان به داموده‌زگاکانى گه‌شت و گوزار و شوێنه‌واره مێژوویى یه‌کان و باسکردنیان له ده‌زگاکانى راگه‌یاندن .
3. هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانى یه‌کانى هه‌رێم له نزیکترین ده‌رفه‌تدا .
مادده‌ى پازده‌هه‌م : په‌یوه‌ندى و گه‌یاندن و گواستنه‌وه و رێگاوبان
1. له‌به‌ر گرنگى په‌یوه‌ندى کردنى به‌ته‌ل و بىَ ته‌ل له گرێدانى ناوچه‌کانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌کدى و له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه‌دا ، بۆیه پێویسته بایه‌خ به دروستکردنى تۆرى په‌یوه‌ندى کردنى ناوه‌خۆ و گرنگى به تۆره‌کانى ناو شاره‌کان بدرێت ، و به دامه‌زراندنى بهدالهى نوێى له شاره گه‌وره‌کان و قه‌زاکاندا فراوان بکرێن ، هه‌روه‌ها بایه‌خ به پۆسته‌ى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بدرێت و مه‌ڵبه‌ندى نوێى پۆسته له‌و ناوچانه‌ى که پۆسته‌یان تێدا نى یه بکرێته‌وه و گرنگى به مه‌ڵبه‌نده‌کانى که‌ش ناسى بدرێت و پێش بخرێن .
2. بایه‌خدان به هۆیه جۆراوجۆره‌کانى گواستنه‌وه‌ى خه‌ڵک و که‌ل و په‌ل له نێوان شاره‌کانى هه‌رێمدا .
3. بایه‌خدان به تۆرى رێگاوبان و پرده‌کان ، به تایبه‌تیش ئه‌و پرد و رێگا سه‌ره‌کى یانه‌ى که هه‌رێمى کوردستان به ده‌وڵه‌تانى دراوسىَ ده‌به‌ستنه‌وه و ، ئیدامه و پاراستن و په‌ره‌پێدانیان .
مادده‌ى شازده‌هه‌م : په‌روه‌رده و فێرکردنى باڵا
له پێناوى چاره‌سه‌ر کردنى ئاکامى سیاسه‌تى ره‌گه‌زپه‌رست و شۆڤینیانهى رژێمه یه‌ک له دواى یه‌که‌کان له بوارى په‌روه‌رده و فێرکردن‌دا ، پارتیمان به پێویستى دهزانىَ سیاسه‌تێکى په‌روه‌رده‌یى بنیاتنه‌رانه‌ى دابرێژىَ به مه‌به‌ستى سرینه‌وه‌ى شوێنه‌وارى ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى پێشوو له لایه‌ک و ، بیناکردنه‌وه‌ى که‌رتى په‌روه‌رده و فێرکردن ، هه‌ر له باخچه‌ى ساوایان و نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى یه‌وه تا ده‌گاته زانکۆکان و خوێندنى باڵا ، له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کى زانستى و په‌روه‌رده‌یى راست و دروست له رێگاى : -
1. پێداچوونه‌وه‌یه‌کى سهرتاسهى به ته‌واوى پرۆگرام و کتێب و مادده‌کانى خوێندن و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنیان به گیانى کوردایه‌تى و به‌هاى ره‌سه‌نى گه‌له‌که‌مانه‌وه ، به جۆرىَ که له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنى زانستى و ته‌کنیکى و شارستانیدا هاوشان بىَ .
2. بایه‌خدان به که‌له‌پورو رۆشنبیرى و مێژووى کورد و جوگرافیاى کوردستان .
3. گرنگى دان به ههیئهتهکانى فێر کردن و خوێندن له رێگاى دابینکردنى ئاستێکى گوزه‌رانى گونجاو بۆیان و پته‌وکردنى شوێن و پایه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى یان که شیاوى ئه‌و رۆڵه زانستى و په‌روه‌رده‌یى یه بێت که ده‌یگێرن .
4. بایه‌خێکى تایبه‌تى به زانکۆ و په‌یمانگه و مامۆستا و کادیره زانستى یه‌کان بدرىَ و پێداویستى یه‌کانى توێژینه‌وه‌ى زانستى یان بۆ دابین بکرىَ و که‌ش و هه‌وایه‌کى له بارى داهێنان و په‌ره‌سه‌ندنیان بۆ زامن بکرىَ و ( حێانه ) یان بۆ برهخسێنرىَ و ، رێزلێنانى حورمه‌ت و سه‌ربه‌خۆیى زانکۆکان مسۆگه‌ر بکرىَ و ده‌ست نه‌خرێته ناو کاروباریان و کاروچالاکى یان ده‌سته‌به‌ر بکرىَ بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى زانستى و شارستانى و رۆشنبیرى خۆیان له ناو کۆمه‌ڵدا بگێرن .
5. هانى گه‌رانه‌وه‌ى خاوه‌ن توانا و به‌هره زانستى یه‌کان بۆ هه‌رێم بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له کاروانى زانست‌دا بکه‌ن .
6. پشتگیرى کردنى توێژینه‌وه و دیراساتى زانستى له رێگاى هاندانى کۆرو کۆنگره‌ى زانستى و ئاسانکردنى به‌شداربوونى مامۆستایان له کۆنگره زانستى یه‌کانى جیهاندا .
7. پشتگیرى کردنى کۆرى زانیارى کوردستان .
8. کارکردن له پێناوى دابینکردنى زه‌ماله و ناردنه ده‌ره‌وه‌ى مامۆستایان و قوتابى یه یه‌که‌مه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و دابه‌شکردنى ئه‌و زهمالاته به پێى پرنسیپى ده‌رفه‌تى یه‌کسان ( تکافو الفرێ ) بۆ هه‌موو لایه‌ک .
9. هه‌وڵدان له پێناوى ته‌رخان کردنى کورسى خوێندن له زانکۆکانى هه‌رێم بۆ ئه‌و کوردانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمدان .
10. بایه‌خدان به رۆشنبیرى ئاشورى و کلدانى و تورکمانى .
مادده‌ى حه‌ڤده‌هه‌م : ئیسلام و کاروبارى ئایینى
1. بایه‌خدان به ئاینى پیرۆزى ئیسلام و کهلهپوورهکهى که به درێژایى سه‌ده‌کان رۆشنبیرى کوردى ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه و ، رێزگرتن له زانایان و پیاوانى ئاینى و پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى یان و چاکتر کردنى بارى گوزه‌رانیان و ده‌سته‌به‌ر کردنى پێداویستى یه‌کانى ئه‌نجامدانى چالاکى ئاینى و نیشتمانى و کۆمه‌ڵایه‌تى بۆیان بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى گه‌له‌که‌یان و کێشه‌ى مرۆیى یه ره‌واکه‌ى بکه‌ن و ، هه‌وڵدان بۆ چاودێرى کردن و ( تقنین ) و په‌ره‌پێدانى په‌یمانگه و کۆلێژ و قوتابخانه ئاینى یه‌کان و بیناکردنه‌وه‌ى ئه‌و مزگه‌وت و شوێنه ئاینى یه ئیسلامى یانه‌ى که تێکدراون .
2. پشتگیرى کردن و یارمه‌تیدانى یه‌کێتى زانایانى ئاینى ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ى به چاکترین شێوه ئه‌رکه‌کانى خۆى جىَبهجىَ بکات .
3. رێزلێنانى هه‌ست و داب و نه‌ریت و رىَ و ره‌سمى تێکراى تائیفه ئاینى و مه‌زهه‌بى یه‌کان و ، کارکردن له پێناوى بڵاوکردنه‌وه‌ى گیانى لێبوردن و سنگ فراوانى ئایینى بۆ پته‌وکردنى برایه‌تى و خۆشه‌ویستى و هاوکارى و ، بایه‌خدان به‌و شوێن و پهرستگایانهى که تایبه‌ته به وان و رێزگرتن له حورمه‌تى ئه‌و شوێنانه و بیناکردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى که وێران کراون .
مادده‌ى هه‌ژده‌هه‌م : قوتابیان و لاوان
پارتى برواى به‌وه هه‌یه که لاوان کۆڵه‌گه‌ى کۆمه‌ڵن و به‌ده‌ست و بازووى ئه‌وان پاشه‌رۆژى کوردستان دهنهخشێنرىَ ، بۆیه پێویسته که :
1. بایه‌خ به ئاماده‌کردن و پێگه‌یاندن و ئاواته‌کانیان بدرىَ و ، بوارى رۆشنبیرى و زانستى یان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکرىَ بۆ ئه‌وه‌ى هێزو توانایان گه‌شه بکات و به‌هره‌یان قاڵ ببێته‌وه و ، هاوکارى لاوانى داهێنه‌ر بکرێت و یانه‌و یاریگه و مه‌له‌وانگه‌ى وه‌رزشى و مه‌لبه‌ندى چاودێرى زانستى زیاتریان بۆ بکرێته‌وه .
2. کار کردن له پێناوى چاکتر کردنى بارى گوزه‌ران و خوێندنى قوتابیان و دابینکردنى به‌شى ناوخۆیى بۆیان و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى کار بۆ ده‌رچووان .
مادده‌ى نوزده‌هه‌م : ئافره‌ت
له کۆنه‌وه کۆمه‌ڵگاى کوردستان به‌وه ناسراوه که رێز له ئافره‌ت و رۆڵى ئیجابى ئافره‌ت له کۆمه‌ڵدا ده‌گرێت ، بۆیه پارتیمان به‌و چاوه سه‌یرى ئافره‌ت ده‌کا که نیوه‌ى کۆمه‌ڵه و پێویسته له هه‌موو بواره‌کانى ژیاندا رۆڵى خۆى بگێرێت ، پارتیمان له روانگه‌ى ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ى که ئافره‌ت له بنیاتنانى خێزان و کۆمه‌ڵدا دهیگێرىَ هه‌وڵ ده‌دا بۆ :
1. ئافره‌تى کوردستان مافى سیاسى و ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و رۆشنبیرى ته‌واوى خۆى ههبىَ ، و ئه‌م مافانه به یاسا زامن بکرێن .
2. رۆڵى ئافره‌ت له ناو پارتى و رێکخراو و چالاکى یه‌کانیدا چالاک‌تر بکرىَ .
مادده‌ى بیسته‌م : ته‌ندروستى و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى
1. پارتیمان به پێویستى دهزانىَ هه‌موو جۆره‌کانى چاودێرى ته‌ندروستى له خۆ پاراستن و چاره‌سه‌ر کردن بایه‌خیان پىَ بدرێت ، ئه‌ویش له رێگاى دابین کردنى پێداویستى و کادیرى پزیشکى و ته‌ندروستى و زیادکردنى نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌ندى له‌ش ساغى و عیاده‌ى شه‌عبى و دابه‌شکردنیان به شێوه‌یه‌کى عادیلانه به‌سه‌ر ناوچه‌کاندا به جۆرىَ که فریاى گه‌یاندنى بۆ گشت هاووڵاتیانى هه‌رێم بکه‌ون .
2. داوا ده‌کا له رێگاى پێشکه‌ش کردنى به‌رنامه‌ى ههمهجۆر له ده‌زگاکانى راگه‌یاندنه‌وه هۆشیارى ته‌ندروستى به‌رز بکرێته‌وه و چاودێرى دایک و منداڵ بکرێت و کار پىَ کردنى منداڵان ( الاحداپ ) قه‌ده‌غه بکرێت و بایه‌خ به پیر و په‌ککه‌وته‌کان بدرێت و مه‌لبه‌ندى به‌خێوکردن ( التاهیل ) و چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ئمینى ته‌ندروستى یان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکرىَ و ، بایه‌خ به دابینکردنى ده‌رمان بدرێت و هه‌وڵ بدرێت سه‌ره‌تایه‌ک بۆ دامه‌زراندنى پیشه‌سازى داووده‌رمان له ناوخۆدا بخوڵقێنرێت .
3. قه‌ده‌غه‌کردنى و قه‌ڵاچۆکردنى بازرگانى مهخهدیرات که کاریگه‌رى سلبى ده‌کاته سه‌ر کۆمه‌ڵ و زیانى پىَ دهگهیێنىَ ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى کوردستان به پاک و خاوێنى بمێنێته‌وه و له‌م نه‌خۆشى یه کوشنده‌یه به دوور بىَ .
مادده‌ى بیست و یه‌که‌م : پاراستنى ژینگه
1. سیاسه‌تى شۆڤینى یانه‌ى رژێم ژینگه‌ى کوردستانیشى نه‌بواردووه ، بۆیه گه‌راندنه‌وه‌ى سه‌وزایى بۆ سه‌رزه‌مینى جوانى کوردستان ئه‌رکێکى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى و مرۆیى یه و پارتیمان له‌م پێناوه‌دا کار ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دا بریاره‌کانى ( کۆنگره‌ى هلسنکى ) جىَبهجىَ بکات که تایبه‌ته به پاراستنى ژینگه له پیس بوون و دۆزینه‌وه‌ى شوێنى پارێزراو بۆ ئه‌و زینهوهرانهى مه‌ترسى له ناوچوونیان لىَ دهکرىَ و ده‌رکردنى یاساى تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته .
2. بایه‌خدان به دارستانى سروشتى و له‌وه‌رگه و بێستانه‌کان و پاراستنیان له سووتان و برینه‌وه و کار کردن له پێناوى بووژاندنه‌وه‌ى رووپۆشى رووه‌کى و دامه‌زراندنى کهمهربهندى سه‌وز له ده‌ورى شار و شارۆچکه‌کاندا و رێگه‌گرتن له داخورانى خاک و بوون به بیابان .
3. به‌رز کردنه‌وه‌ى دروشمى ( له پێناوى کوردستانێکى بىَ مین ) و پشتگیرى کردن و فراوان کردنى ئه‌و هه‌وڵ و کۆششهى له‌م بواره‌دا دهدرىَ .
4. هه‌وڵدان بۆ ده‌رکردنى یاسایه‌کى تایبه‌ت به پاراستن و په‌ره‌پێدانى ژینگه .
مادده‌ى بیست و دووه‌م : رۆشنبیرى و راگه‌یاندن و بڵاوکردنه‌وه
پارتى باوه‌رى به ئازادى بڵاوکردنهوههو رۆشنبیرى و راگه‌یاندن هه‌یه له رێگاى که‌ناڵه‌کانى بینراو و بیستراو و خوێندراوه‌وه و ، ته‌ئکید له‌سه‌ر رۆڵى کاریگه‌ریان ده‌کاته‌وه له هۆشیار کردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵ و ئاشکرا کردنى راستى یه‌کان و ده‌ستنیشان کردنى شوێنى که‌م و کورتى یه‌کان و گه‌یاندنى ده‌نگى گه‌له‌که‌مان به جیهان ، بۆیه هه‌وڵ ده‌دا بۆ :
1. چالاک کردنى رۆڵى ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانى راگه‌یاندن .
2. په‌یره‌وکردنى مه‌وزوعیه‌ت و ره‌خنه‌ى بنیاتنه‌ر له خستنه‌رووى بابه‌ته‌کاندا و دوورکه‌وتنه‌وه له شێوازى موزایه‌ده و شه‌ره جنێو و له که‌دار کردن .
3. رێکخستنى که‌رتى ئاگادارى بینراو و بیستراو و خوێندراو به شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ پرنسیپى دیموکراسیدا بگونجىَ و ، له زێده خه‌رجى و په‌رش و بڵاوکردنه‌وه‌ى سامان و تواناکان دوور بکه‌وێته‌وه .
4. ئاژانسى ده‌نگوباسى کوردستان به‌هێز بکرێت و له بڵاوکردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌کانى ناوخۆدا پشتى پىَ ببهسترىَ .
5. هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانى ده‌زگایه‌کى بڵاوکردنه‌وه و چاپه‌مه‌نى کوردى و پشتگیرى کردنى چاپخانه‌کانى کوردستان و پێگه‌یاندنى کادیرى ئیعلامى .
6. په‌له کردن له دامه‌زراندنى کتێبخانه‌ى نیشتمانى کوردستانى .
7. بایه‌خدان به ده‌ستنووسه کۆن و به نرخه‌کانى کوردى و دامه‌زراندنى مه‌ڵبه‌ندێک بۆ پاراستنى به‌ڵگه‌نامه‌کان .
8. ئه‌وپه‌رى بایه‌خدان به زیندووکردنه‌وه‌ى کهلهپورى کوردى له رێگه‌ى کردنه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌یه‌کى نیشتمانى کوردستان و ، به‌گه‌ر خستنى پرۆسه‌ى مه‌سح و به‌دوادا گه‌رانى ئاسه‌واره‌کان و ، هه‌وڵدانى زیاتر بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ى گواستراونه‌ته‌وه یا دزراون ، و به‌خشینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى به‌و شوێنه‌وار و هونه‌ر و ئه‌ده‌به کوردى یانه‌ى که ناسنامه‌که‌یان شێوێندراوه .
9. دامه‌زراندنى مۆزه‌خانه‌یه‌ک به ناوى مۆزه‌خانه‌ى بارزانى نه‌مر که شوێنه‌وار و که‌له‌پور و به‌ڵگه‌نامه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى که په‌یوه‌ندى یان به ژیانى خۆآ و خه‌باتى هه‌ڤاڵانى یه‌وه هه‌یه ، له‌گه‌ڵ کهلهپورى شۆرش و راپهرینهکانى کورد له‌م مۆزه‌خانه‌یه‌دا هه‌ڵبگیرێت .
10. هه‌وڵدان بۆ ته‌به‌نا کردنى به‌رهه‌مى داهێنه‌رانه‌ى هونه‌رمه‌ندانى شانۆ و سینه‌ماى کوردستان و یارمه‌تیدانى زیاتریان بۆ به‌دیار خستنى ناسنامه‌ى شانۆ و سینه‌ماى کوردستان .
مادده‌ى بیست و سێیه‌م : دادوه‌ریى ( قچا ء )
1. رێزگرتن له دادوه‌ریى ( دادوه‌ر و داواکارى گشتى ) و سه‌ربه‌خۆیى یه‌که‌ى و دووپات کردنهوزهى ئه‌و زه‌مانه‌ته یاسایى یه‌ى که له هه‌موو بواره‌کاندا بۆیان ره‌خساوه .
2. پشتگیرى کردنى داواکارى گشتى ( الادعا ، العام ) وه‌ک ده‌زگایه‌ک که سه‌ربه‌خۆیى ته‌واوى هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره تایبه‌تمه‌نده‌کانى دیکه‌دا رۆڵى خۆى له دادگاکاندا بگێرێت .
3. پێگه‌یاندنى دادوه‌ران و داواکارانى گشتى له په‌یمانگه‌یه‌کى دادوه‌ریى دا که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دێته دامه‌زراندن و ، کردنه‌وه‌ى خولى تایبه‌تى و جۆراوجۆر له بوارى یاسایى و دادوه‌ریى دا که ده‌بێته مایه‌ى راپه‌راندنى ئه‌رکه‌کانیان به شێوه‌یه‌کى باش و رێک و پێک .
4. بایه‌خدان به دادوه‌ریى ئیدارى و دامه‌زراندنى دادگایه‌کى تایبه‌ت به‌م دادوه‌ریى یه .
مادده‌ى بیست و چواره‌م : یه‌کێتى و سه‌ندیکا و کۆمه‌ڵه پیشه‌یى یه‌کانى کوردستان
پارتى باوه‌رى به رۆڵى کاریگه‌رى ئه‌و رێکخراوه جه‌ماوه‌رى و پیشه‌یى یانه هه‌یه و بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌و رۆڵه کار ده‌کا ، ئه‌ویش له رێگاى پشتگیرى کردنیان و یه‌کخستنى هه‌وڵ و ته‌قه‌لایان له‌سه‌ر بنچینه‌ى یه‌ک رێکخراو بۆ یه‌ک که‌رتى پیشه‌یى و په‌یره‌وکردنى پرنسیپى دیموکراتى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رکرده‌کانیاندا .
مادده‌ى بیست و پێنجه‌م : هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ
پارتیمان باوه‌رى به‌وه هه‌یه که هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ ( ئاسایش ، پۆلیس ، ره‌گه‌زنامه و ئه‌حوالى مه‌ده‌نى ، هات و چۆ ، سنوور ، گومرگ و به‌رگرى مه‌ده‌نى ) رۆڵێکى گرنگ له پاراستنى هاووڵاتیان و موڵک و ماڵ و ئازادى یان و ، له داکۆکى کردن له ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌ل و مسۆگه‌ر کردنى باڵاده‌ستى یاسا و جىَبهجىَ کردنى عه‌داله‌ت و رێزلێنانى مافه‌کانى مرۆڤدا ده‌گێرن ، بۆیه‌ش کار ده‌کا بۆ :
1. پشتگیرى کردنى زیاترى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ى به چاکترین شێوه ئه‌رکه‌کانى خۆیان رابپه‌رێنن .
2. بایه‌خدانى زیاتر به مه‌شق پىَ کردن و پێگه‌یاندن و به‌هێز کردن و به‌رز کردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى ئه‌ندامانى ئه‌م هێزانه ، له رێگاى ئه‌و قوتابخانه و په‌یمانگه و کۆلیژه تایبه‌تمه‌ندانه‌ى که هه‌ن و په‌ره‌پێدانیان .
3. چاک کردنى بارى ژیان و گوزه‌رانیان .