ئاماده‌کردنى ..... ره‌سول ڕه‌زگه‌یى
له زستانى ( 1946 ) له کۆمارى مهاباد دا سه‌رۆک بارزانى ، همزه عبدالله ، میر حاج احمد ، نورى احمد ، مسته‌فا خوشناو ، محمد محمود قدسى ، خیرالله عبدالکریم ، عزت عبدالعزیز ، په‌یره‌و و پرۆگروامى پارتیان دانا ، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست همزه عبدالله یان نارده کوردستانى عێراق که سىَ راسپارده‌ى پىَ بوون :
یه‌که‌م / ده‌ستکارى له په‌یره‌و و پرۆگرامى نه‌کرێت که له مهاباد دارێژراوه .
دووه م / حزبه کوردستانیه‌کان به گژ حکومه‌تى ناوه‌ندیدا نه‌چن تا خۆیان جێگر ده‌که‌ن .
سێهه‌م / شێخ له‌تیف و کاکه زیاد بکرێنه جێگرى یه‌که‌م و دووه‌م .
بریارى سێهه‌م بوو به هۆى ناکۆکى و ئه‌م ناکۆکیه‌ش بوو به هۆى ئینشقاق ، بۆیه ێالح حیدرو نافع یونس چوونه ناو شۆڕش ، همزه عبدالله‌ش له‌گه‌ڵ حزبى رزگارى کۆبووه‌و بریاریان دا بێنه ناو پارتى ، رزگارى و شۆڕش سه‌ره‌تاى ئاب کۆنگره‌یان به‌ست و خۆیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه .
له 16/8/1946 له به‌غدا به ئاماده‌بوونى 70 ئه‌ندام کونگره‌ى یه‌که‌م به‌سترا .
1 / له کونگره‌ى یه‌که‌م په‌یره‌و پرۆگرام په‌سه‌ند کرا .
2 / ناوى بووه به پارتى دیموکراتى کورد .
3 / قیاده‌ى حزب هه‌ڵبژێردرا :
بارزانى سه‌رۆک ، شێخ له‌تیف و کاکه زیاد / جێگرى یه‌که‌م و دووه‌م .
م . س : همزه عبدالله ، د . جعفر ، على عبدالله ، عبدالکریم توفیق ، رشید عبدالقادر .
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى : میرحاج احمد ، ێالح یوسفى ، رشید باجلان ، ملا حکیم ، عونى یوسف ، ته‌ها محى ا‌لدین .
سه‌رکردایه‌تى سه‌رقالى خۆ رێکخستن بوو ، و رۆژنامه‌ى رزگاریش ده‌ورێکى کاریگه‌رى بینى له بڵاوکردنه‌وه‌ى ئایدلوژیاى پارتى ، له بوارى سیاسه‌تى نێوده‌وله‌تیش خه‌ریکى رێکخستنى په‌یوه‌ندى بوون له‌گه‌ڵ بلوکى شه‌ق و له هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ندییه‌کى پته‌و ، له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تى دامه‌زرێنه‌ر له مهاباد دا هه‌بووه و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌حزابى عیراقى و عه‌ره‌بى ده‌کرا و له هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ حزبى شیوعى په‌یوه‌ندى هه‌بوو ، رووخانى کۆمارى مهاباد تڕسیرێکى سلبى له‌سه‌ر کوردستانى عێراق کرد بوو ، بارزانى له 13/5/1947 به‌ره‌و سۆڤیه‌ت کاروانه‌که‌ى وهرىَ خست و له 18/6/1947 گه‌یشته سۆڤیه‌ت .
شێخ احمد گه‌رایه‌وه کوردستان ، چوار له ئه‌فسه‌ره‌که له‌گه‌ڵ شێخ دا بوون له 19/9/1947 شه‌هید کران له زمانى حکومه‌تى ێالح جبر .
( 3 ) قیاده‌ى حزبى شوعى ( فهد ، زکى بسیم ، محمد الشبیى ) له سێداره‌دران ، موراقه‌به خرایه سه‌ر پارتیمان و همزه عبدالله له به‌غدا خۆى شارده‌وه و پاشان چوو بۆ سلێمانى .
چاپخانه‌ى حزب له بغداد گوازرایه‌وه بۆ سیته‌ک له سلێمانى .
پاشان همزه له سلێمانى گیرا و له به‌غدا تهقدیمى دادگا کرا ، پاشان رزگار کرا ، که ئه‌م رزگار کردنه گومانى دروست کرد ، له کۆتایى 1947 ههندىَ له به‌رپرسانى حزب ماوه‌ى زیندانیان ته‌واو بوو وه‌کو ( ابراهیم احمد و عونى یوسف و جلیل هوشیار ) پاشان به په‌سه‌ند زانرا که کونگره ببه‌ستن .
کونگره‌ى دووه‌م : له ئازارى 1951 له به‌غدا به‌سترا ، ( 30 ) ئه‌ندام به‌شدارییان تێدا کرد .
بریاره‌کان :
1. سکرتێر و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى که گومانیان له‌سه‌ر بوو ، تاکو گومانه‌که وه‌لا ده‌نرێت مه‌سئولیه‌تیان پىَ نه‌درێت .
2. ئیعاده نه‌زه‌ر بکرێت له په‌یره‌و و پرۆگرامى حزب .
3. قیادهیهکى موقت بۆ حزب دابنرێت ( ابراهیم احمد ، نورى شاویس ، جلیل هوشیار ، عومه‌ر مسته‌فا ، بکر اسماعیل ، محمد امین مسته‌فا ) به بىَ سکرتێر و م . س .
همزه عبدالله سه‌ره‌راى به بریاره‌کانى کونگره رازى نه‌بوو ، حکومه‌ت گرتى و حکومه‌ت هه‌وڵى دا که ناوبراوى بۆ تورکیاوه دوورى بخاته‌وه ، به‌ڵام له زاخۆ خۆى رزگار کرد و پاشان له سلێمانى تهنزیمێکى نوىَ دروست کرد به ناوى ( به‌ره‌ى پێشکه‌وتووى پ . د . کورد ) و ئه‌مانه‌ى خواره‌وه له‌گه‌ڵدا بوون :
1 ــــ محرم محمد امین 2 ـــــ شهاب شێخ نورى 3 ـــــ محمد کریم فتح الله .
کونگره‌ى سێهه‌م :
له 26 / کانوونى دووه‌مى 1953 له که‌رکوک به ئاماده‌بوونى ، 35 ــــ 40 ئه‌ندام به‌سترا .
بریاره‌کان :
1. ناوى حزب گۆرا و کرا به پارتى دیموکراتى کوردستان .
2. ته‌به‌نى افکارى مارکسى لینینى کرا .
3. ئورگانى حزب له رزگارى کرا به خه‌بات .
4. رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان ( ئافره‌تان و قوتابیان و لاوان ) دامه‌زرا .
5. ده‌رکردنى همزه عبدالله به یه‌کجارى له حزب .
6. هه‌ڵبژاردنى سه‌رکردایه‌تى پارتى به‌م شێوه‌یه :
لیژنه‌ى مه‌رکه‌زى ( میرحاج احمد ، جعفر محمد ، ابراهیم احمد ، نورى شاویس ، على عبدالله ، نورى احمد ته‌ها ، جلال تالبان ، عومه‌ر مسته‌فا ، على محمدى ، رشید عبالقادر ، محمد امین ، معروف ، جلیل هوشیار ) .
ابراهیم احمد / سکرتێر .
م . س / نورى شاویس ، على عبددالله ، عومه‌ر مسته‌فا ( ده‌بابه ) .
کونگره‌ى چواره‌م :
له سه‌ره‌تاى مانگى 10 نیسانى 1959 له به‌غدا به‌سترا .
• له ساڵى 1958 شۆڕشى تهمووز به سه‌رۆکایه‌تى عبدالکریم قاسم سه‌رکه‌وت .
• له 6/10/1958 سه‌رۆک بارزانى هاورىَ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانى له سوڤیه‌ته‌وه گه‌رایه‌وه عێراق .
• پارتى خۆى کرد بوو حزبێکى شیوعى و ده‌یویست په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌سارى و شیوعى به قوه‌ت بکات و داواى له تهنزیماتى شیوعى ده‌کرد بۆ یه‌کگرتنى بزوتنه‌وه‌یه‌کى شیوعى .
پارتى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى 1954عێراق کرد و مسعود محمدى نوێنه‌رى پارتى بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا .
له 1955 همزه عبدالله گه‌رایه‌وه ناو پارتیمان ( نه‌ژاد احمد ، خسرو توفیق ) و ناوى حزب به پێشنیارى ئه‌و گۆرا به پارتى دیموکراتى یه‌کگرتووى کوردستان و خه‌بات بۆ خه‌باتى کوردستان ، نژاد احمد و خسرو توفیق هاتنه ناو قیاده‌ى پارتیمان .
1 ـــ سه‌رۆک بارزانى / سه‌رۆک .
2 ــــ ابراهیم احمد / سکرتێر .
3 ــــ على عبدالله و نورى احمد ته‌ها و عومه‌ر مسته‌فا و همزه عبدالله و جلال تالبان و حبیب محمد کریم و نه‌ژاد احمد و خسرو توفیق / ئه‌ندام .
له ساڵى ( 57 ) ێالح حیدرى ، حمید عوسمان و عاێم حیدریش بوون به قیاده‌ى حزب ، ئه‌م مارکسیانه که هاتنه ناو پارتى ، ده‌ست کردى شیوعى بوون و ده‌یان ویست پارتى بکه‌نه دووباڵ و له هه‌مان کاتدا ، جىَبهجىَ که‌رى کارى سیاسه‌ته‌کانى حزبى شیوعى بێت ، شوعیهکانى ناو پارتى راپۆرتیان له‌سه‌ر جلال و ابراهیم احمد نووسى و دایانه قیاده‌ى حزب و به بریارى سه‌رکردایه‌تى ناوبراوان تجمید کران و پاش ئه‌م گۆرانه ، همزه عبدالله بوو به سکرتێرى حزب ، بارزانى له وه‌زعى ناو پارتى تێگه‌یشت بۆیه داواى به‌ستنى کۆنگره‌ى کرد ، لاینگرانى حزبى شوعى دژى به‌ستنى کونگره بوون .
بارزانى و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى مه‌رکه‌زى له 30/6/59 کۆنفرانسێکیان له ماڵى بارزانى له به‌غدا به‌ست و مه‌کته‌بى سیاسى و سکرتێر به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که نه‌بوون ، به‌ڵام کۆنفرانسه‌که به‌سه‌رکه‌وتووى کاره‌کانى خۆى جىَبهجىَ کرد و چه‌ند بریارێکى دا ..
بریاره‌کان :
1. تجمید کردنى مه‌کته‌بى سیاسى .
2. بریارى دا به ، به‌ستنى کونگره‌ى چواره‌م .
پاشان لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کونگره پێک هێنرا که له‌م هه‌ڤاڵانه بوو : مه‌لا عبدالله اسماعیل ، عبدالوهاب باجلان ، جوهر هیرانى ، ێالح محمود بارزانى .
له 3/ 10/59 له به‌غدا به ئاماده‌بوونى ( 130 ) ئه‌ندام به‌سترا .
کونگرهىچوارهم له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه گرنگ بوو :
1. بۆ یه‌که‌م جاربوو ، سه‌رۆک بارزانى سه‌رپه‌رشتى کونگره‌ى ده‌کرد .
2. سه‌رانى باند بازى ( همزه عبدالله ، حمید عوسمان ، ێالح حیدرى ، نژاد احمد ، خسرو توفیق ) به یه‌کجارى له رێزه‌کانى حزب ده‌ران کان .
3. گۆرانکارى له رێبازى پارتى کرا و گه‌رایه‌وه سه‌ر رێبازى پێشووى که سوود له مارکسیه‌ت وه‌ربگرێت .
بریاره‌کان :
1. سه‌رانى باند بازى له سه‌رکردایه‌تى ده‌ر کران .
2. ناوى پارتنى گۆرا به پارتى دیموکراتى کوردستان له عێراق .
3. فکره‌ى رۆیشتن له به‌ر تیشکى مارکسیه‌ت گورا به سوود وه‌رگرتن له فکره‌ى مارکسیه‌ت .
قیاده‌ى تازه هه‌ڵبژێردرا :
سه‌رۆک مه‌لا مسته‌فا بارزانى / سه‌رۆک .
لیژنه‌ى مه‌رکه‌زى / ابراهیمى احمد ، نورى شاویس ، على عبدالله ، عومه‌ر مسته‌فا ، جلال عبدالرحمان ، احمد عبدالله ، عونى یوسف ، سید عزیز ، نورى احمد ، د . مراد ، مه‌لا عبدالله اسماعیل .
ابراهیم احمد / سکرتێر .
م . س / على عبدالله ، نورى شاویس ، سید عزیز ، د . مراد .
و بۆ یه‌که‌م جار هه‌یئه‌تى موراقه‌به و ته‌فتیش دامه‌زرا که له‌م هه‌ڤاڵانه بوو : شمس ا‌لدین مفتى ، حبیب خیلى ، على عسکرى ، یدالله کریم ، زکیه اسماعیل حقى .
جلال تالبان ، نورى احمد ، سید عزیز ناویان ئاشکرا نه‌کرا .
کونگره‌ى پێنجه‌م : سه‌ره‌تاى ئایارى 1960 به ئاماده‌بوونى 148 ئه‌ندام به‌سترا .
حکومه‌تى عێراق یاسایێکى نوىَ بۆ کومه‌ڵه‌کان ده‌رکردبوو ، به پێى ئه‌م یاسایه ، حزبێک مۆڵه‌تى پىَ ده‌درێت که له ماوه‌ى شه‌ش مانگ دا کونگره‌ى خۆى ببه‌ستێت .
پاش ده‌رچوونى ئه‌م یاسایه سه‌رکردایه‌تى پارتیمان له لایه‌ن ( بارزانى ، ابراهیم احمد ، عومه‌ر ده‌بابه ، على عبدالله ، نورى شاویس ، شمس ا‌لدین مفتى ، على عسکرى ، مه‌لا عبدالله ، جلال عبدالرحمان ، اسماعیل عارف ) داوایه‌کى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ کرد که داواکه‌ش موافقهى له‌سه‌ر کرا و مۆڵه‌تى کارکردن به پارتى دیموکراتى کوردستان درا .
عبدالکریم دوو تێبینى له‌سه‌ر منهجى پارتى هه‌بوو :
1. به پێویستى نه‌ده‌زانى مادده‌ى په‌یره‌و کردنى مارکسى لینى تێدا بىَ .
2. ناوى پارتى دیموکراتى کوردستانى عێراقى بىَ .
کونگره له به‌غدا به‌سترا و 5 رۆژى خایاند 148 ئه‌ندام به‌شدار بوون ، بارزانى افتتاحى کونگره‌ى کرد ، ته‌قدیرى م . س ، موراقه‌به و ته‌فتیش خوێندرایه‌وه ، قیاده‌ى نوىَ هه‌ڵبژێردرایه‌وه .
1. بارزانى / سه‌رۆک .
2. م . س / ابراهیم احمد ، نورى شاویس ، د . مراد ، سید عزیز ، على عبدالله .
3. کۆمیته‌ى ناوه‌ندى / عومه‌ر مسته‌فا ، ێالح یوسف ، عونى یوسف ، ناهیده شێخ سه‌لام ، جلال عبدالرحمان ، احمد عمادى ، هاشم عقراوى ، عبدالله اسماعیل ، على عسکرى ، حلمى على .
جلال تالبانى و نورى احمد و سید عزیز بوون به ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تى ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رى احتیاگ بوون ، رانهگهیندرا .
له هه‌مان کاتدا ده‌سته‌ى چاودێرى و پشکنینى باڵا له ناو کونگره هه‌ڵبژێردرا :
حبیب محمد کریم ، عباس حسین ، جمال شالى ، یدالله کریم ، خالد حسن یوسفى
له هه‌مان کاتدا مۆڵه‌ت به حزبى شوعى نه‌درا .
کونگره‌ى شه‌شه‌م / له 1/ 7/ 1964 له قهلادزىَ به ئاماده‌بوونى 600 ئه‌ندام به‌سترا .
له نێوان کونگره‌ى پێنج تاکو کونگره‌ى شه‌شه کومه‌ڵێک رووداو له ئاستى عێراق و هه‌رێمایه‌تى رووى دا .
له ئاستى عێراقدا حکومه‌تى عبدالکریم قاسم هه‌ندێک ئیجرائاتى کرد :
یه‌که‌م / خۆماڵى کردنى نه‌وت .
دووه‌م / ده‌ر کردنى یاساى چاکسازى کشت و کالى .
له ئاستى هه‌رێمایه‌تى :
• عێراق په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سوریا و میسر باش نه‌بوو .
• له هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئوردونیش خراپ بوو . چونکه بنه‌ماڵه‌ى هاشمى له عێراقدا له ناو برد بوو .
• له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیاش په‌یوه‌ندى به پێى پێویست نه‌بوو .
• له‌گه‌ڵ حکومه‌تى کویتیش په‌یوه‌ندى باش نه‌بوو چونکه بریارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى کویت دابوو .
په‌یوه‌ندى پارتیمان و حکومه‌تى عێراق :
1 ــــ په‌یوه‌ندى پارتیمان و حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر مادده‌ى 2 ى ده‌ستوورى عێراقى که ده‌لێت عێراق به‌شێکه له ئومه‌ى عه‌ره‌بى به‌ره‌و ساردى ده‌روێشت و پارتى راى وابوو که به‌شه عه‌ره‌بیه‌که‌ى عێراق به‌شێکه له ئومه‌ى عه‌ره‌بى .
2 ــــ حکومه‌ت له‌ڕێگه‌ى ( ئیسماعیل عبادى ) به‌رێوه‌به‌رى پولیسى موسل هێنده‌ک کوردى چه‌کدار کردبوو به دژى بارزانى و پارتى .
3 ـــــ له ئازارى 1961 جه‌نابى بارزانى له به‌غداوه گه‌رایه‌وه بارزان .
4 ـــــ له 30 / 7 / 1971 پارتى یاداشتێکى دایه حکومه‌تى عێراق که 13 خالى له خۆده‌گرت که یه‌کێک له خاله‌کان کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى میرى بوو که تازه هێندرابوونه کوردستان .
5 ـــ حکومه‌تى ناوه‌ندى ده‌ستى کرد به گرتنى کهوادیرى پارتى و مه‌سئولین .
6 ــــ زۆربه‌ى هه‌ڤاڵانى پارتى له ناو سوپا و پولیس په‌یوه‌ندییان به پارتى وه ده‌کرد .
7 ــــ ماوه‌ى 3 تا 4 مانگ هه‌وڵێکى زۆر درا که وه‌زع نه‌گاته شهر ، به‌ڵام قاسم تاکیدى له‌سه‌ر ئهوامرى ده‌کرده‌وه .
8 ــــ له 6/9/1961 پارتى مانگرتنى له شاره‌کان راگه‌یاند ، دژى کرده‌وه‌کانى حکومه‌تى ناوه‌ندى که سه‌رکه‌وتوو بوو رێگاکانى هه‌ولێر ـــ که‌رکوک ، سلێمانى ــــ که‌رکوک ، هه‌ولێر ــــ موسل له لایه‌ن لایه‌نگرانى پارتى وه گێرا .
9 ــــ له 11/9/1961 دا حکومه‌ت هێرشى هێنایه سه‌ر کوردستان ، سه‌ره‌تا هێنده‌ک سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا که واى زانى شۆڕش نه‌ماوه .
10 ــــ قاسم له سه‌ردانه‌که‌ى دا له کۆتایى 1961 له سه‌ده‌ى ده‌ربه‌ندیخان گووتى سه‌رکێشى نه‌ماوه .
هه‌ڵوێستى پارتى عێراقیه‌کان له‌سه‌ر شۆڕشى ئه‌یلول :
1 ـــ حزبى شیوعى سه‌ره‌تا دژى شۆڕش بوون و به کونه په‌رستیان له قه‌ڵه‌م ده‌دا به‌ڵام دوایى هه‌ڵوێستیان گۆرى داواى ئاشتبوونه‌وه‌یان ده‌کرد .
2 ــــ حزبى به‌عسى عه‌ره‌بى ئیشتراکى و ئه‌حزابى تر‌ى عه‌ره‌بى دژى شۆڕش و حکومه‌تى عبدالکریم قاسم بوون ، وه‌زعى عبدالکریمیان ئیستغلال کرد و له 1963 کوده‌تایان کرد و له دواییدا قاسمیان کوشت .
له ئازار 1963 بارزانى کونگرهیهکى نه‌ته‌وه‌یى له کۆیه به‌ست ، که سه‌رکردایه‌تى حزب و به‌رپرسانى پێشمه‌رگه و که‌سایه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى و عهشائرى به‌شداریان تێدا کردوو و بارزانى داواى حوکمى ژاتى ده‌کرد بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وه‌فدێکى به سه‌رۆکایه‌تى جه‌لال تاله‌بانى و ئه‌ندامیه‌تى ێالح یوسفى محمود محمد ، حسین خانه‌قا ، حمد محمد ، حبیب محمد کریم ، عه‌گید ێدیق ، شاخه‌وان نامق ، بابه‌کر ره‌سول ،مسته‌فا عزیز ، که بۆ ووتوێژ چوونه به‌غدا ، پاشان حکومه‌تى لامه‌رکه‌زى له جیاتى حوکمى ژاتى راگه‌یه‌ندرا ، وهفدى کوردیش به هیلیکوپتهر له به‌غداوه گوازرانه‌وه که‌رکوک له‌وێش گیران .
له تشرینى دووه‌مى 1963 عبدالسلام عارف کوده‌تایه‌کى سه‌ربازى کرد‌و پاش کوده‌تاکه داواى راگرتنى شه‌رى کرد بارزانیش راگرتنى شه‌رى به په‌سه‌ند زانى و شهر راگیرا .
پاش راوه‌ستانى شهر دیسان ووتوێژ ده‌ستى پێکرده‌وه ، که شاندى کوردى بریتى بوون له سه‌رۆک بارزانى و جه‌لال تاله‌بانى و نورى شاوه‌یس و وهفدى حکومه‌تیش پارێزگارى سلێمانى حاجى محمود عبدالرزاق بوو ، اتفاق له‌سه‌ر بریاره‌که‌ى کرا به‌ڵام کاتێک که جه‌لال تاله‌بانى و نورى شاوه‌یس چوونه ماوه‌ت ، مه‌کته‌بى سیاسى رازى نه‌بوو ، لهوىَ جه‌لالیش راى گۆرى ، مه‌کته‌بى سیاسى به‌یانێکى ده‌رکرد و قسه‌ى ناشیرینى به بارزانى گووت بوو ، واته به‌یانیان ده‌رکرد که ئایا رێککه‌وتنى مشیر و بارزانى ئاشتى یه یان خۆدانه ده‌ست .
له نیسانى 1964 واته له 6/10 / 1964 کۆنفرانسێک له ماوه‌ت له لایه‌ن مه‌کته‌بى سیاسى به‌سترا ، که ژماره‌یان نزیکه‌ى 80 ئه‌ندام ده‌بوو له‌م کونفرانسه‌دا بریارى ڕووت کردنه‌وه‌ى بارزانیان له هه‌ر جۆره به‌رپرسیارییه‌تێک دا ، لیژنه‌ى موراقه‌به ویستیان له چاره‌سه‌رى ئینشقاقه‌که ده‌ور ببینن ، به‌ڵام مه‌کته‌بى سیاسى رازى نه‌بوو ، بارزانى ناچار بوو که کونگره ببه‌ستێت ، لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کونگره‌ى شه‌ش له سه‌ره‌تاى مانگى 5/1964 که له‌م هه‌ڤاڵانه‌ى خواره‌وه پێکهاتبوو ، پێک هێنرا :
عزیز عه‌قراوى ، هاشم عه‌قراوى ، نعمان عیسا ، ئیسماعیل عارف ، شێخ محمد مهرسینى ، ئیسماعیل مه‌لا عزیز ، محمد مه‌لا قادر ، بابه شێخ عومه‌ر ، ئه‌حمه‌د گه‌روته ، عبدالله ئیسماعیل .
کونگره‌ى شه‌شه‌م له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌موزى 1964 له قهڵادزىَ به‌سترا ، کونگره وه‌فدێکى نارده ماوه‌ت تاکو ببنه ئه‌ندام ، به‌ڵام نه‌هاتن و کونگره‌یان ره‌ت کرده‌وه ، وه‌فده‌که‌ش له‌م هه‌ڤاڵانه پێک هاتبوون :
على هه‌ژار ، مجید ئه‌ترۆشى ، احمد ئه‌ترۆشى ، فاتح محمد ، ئیسماعیل مه‌لا عزیز ، جلال محمود بک .
بریاره‌کانى کونگره :
1 / مه‌لا مسته‌فا بارزانى به کوى ده‌نگ به سه‌رۆکى پارتى هه‌ڵبژێردرا ، کومیته‌ى ناوه‌ندیش له‌م هه‌ڤاڵانه پێک هاتبوو :
حبیب محمد کریم ، د . محمود عوسمان ، عزیز عه‌قراوى ، ێالح یونس ، د . فوئاد جه‌لال ، ره‌مه‌زان عه‌قراوى ، نعمان عیسا ، ئیسماعیل مه‌لا عزیز ، ئیسماعیل عارف ، شێخ محمد مهرسینى ، على سنجارى ، یدالله کریم ، عومه‌ر شریف ، محمد قه‌ره‌داغى ، حمد امین به‌ک ، عه‌گید ێدیق .
له کومیته‌ى ناوه‌ندى پێشووش ئه‌مانه‌ى خواره‌وه ده‌رکران :
ابراهیم احمد ، جلال تاله‌بانى ، سید عزیز ، نورى احمد ته‌ها ، على عسکرى ، عومه‌ر مسته‌فا ، مه‌لا عبدالله ئیسماعیل ، جلال عبدالرحمان ، نورى شاوه‌یس ، حلمى على شریف ، حمه حاجى تاهیر ، کمال محى ا‌لدین .
مه‌کته‌بى سیاسى به‌م شێوه‌یه بوون :
1 ـــ حبیب محمد کریم سکرتێر .
د . محمود عوسمان ، مسته‌فا قه‌ره‌داغى ، ئیسماعیل عارف ، حیپم عه‌قراوى .
ده‌سته‌ى چاودێرى / شه‌وکه‌ت حاجى على ، محمد مه‌لا قادر ، فارس کوره مارکى ، مه‌لا ێالح حاجى ، مه‌لا حیدر .
2 / کونگره داواى مهوجوداتى حزب کرد که ماوه‌ت موافقهیان نه‌کرد بارزانى موافقهتى کونگره‌ى وه‌رگرت که بچێته ماوه‌ت بۆ وه‌رگرتنى که‌ل و په‌لى پارتى ، وه‌کو ئیزگه و چاپخانه ، پاش چوونى بارزانى ئه‌م تاقمه‌یه چوونه ئێران و که‌ل و په‌له‌که گه‌رایه‌وه بۆ حزب .
کونگره‌ى حه‌وته‌م :
• پارتى ویستى نه‌وعه موسساتى تازه له کوردستان دروست بکات بۆ به‌رێوه‌بردنى کاروبارى ئیدارى ، که‌ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکى باش به ده‌ست هێنا ، له راپه‌راندنى کاروبارى ئیدارى .
• په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق باش نه‌بوو ، چونکه حکومه‌تى عبدالسلام باوه‌رى به چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌ى کورد نه‌بوو ، حکومه‌ت کابینه‌ى خۆى راگه‌یاند و ته‌نیا وه‌زیرێکى ( محسن دزه‌یى ) دایه پارتى و وه‌زیرێکیش دایه جه‌ماعه‌تى هه‌مه‌دان ( ته‌ها محى ا‌لدین معروف ) که به‌عس ئه‌م کاره‌ى کرد پارتى خۆى کێشایه‌وه .
• لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کونگره‌ى حه‌وته‌م پێکهێنرا له هه‌ندێک ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و که‌سانى تازه‌ش که گه‌رابوونه‌وه ناو حزب وه‌ک على عبدالله و نورى شاوه‌یس .
• لیژنه‌ى ئاماده‌کارى له هاوینى 1966 ده‌ستیان کرد به هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى کونگره .
• له 15/11/1966 له گه‌لاله به ئاماده‌بوونى 370 ئه‌ندام کونگره ده‌ستى به کاره‌کانى خۆى کرد :
1 ــ له‌م کونگره‌دا ههندىَ ده‌ستکارى له په‌یره‌و و پرۆگرام کرا ، مه‌کته‌بى سیاسى له 5 ئه‌ندامه‌وه کرایه 7 ئه‌ندام .
2 ـــ چه‌ند ئه‌ندامێکى کومیته‌ى ناوه‌ندى به یه‌کجارى له رێزه‌کانى پارتیمان ده‌ر کران وه‌ک : د . فوئاد جلال ، ره‌مه‌زان عه‌قراوى ، مسته‌فا قه‌ره‌داغى ، عه‌گید ێدیق .
سه‌رۆک بارزانى به کوى ده‌نگ به سه‌رۆکى پارتیمان هه‌ڵبژێردرا .
کومیته‌ى ناوه‌ندى به‌م شێوه‌یه هه‌ڵبژێردرا :
حبیب محمد کریم ، د . محمود عوسمان ، ێالح یوسفى ، على عبدالله ، نورى شاوه‌یس ، سامى عبدالرحمان ، عزیز عقراوى ، شه‌وکه‌ت عه‌قراوى ، هاشم عه‌قراوى ، حمد امین به‌ک ، على سنجارى ، نعمان عیسا ، شه‌فیق امین ، فاتح محمد امین ، شێخ محمد ، مجید ئه‌ترۆشى ، احمد ئه‌ترۆشى .
م . س :
حبیب محمد ، د . محمود عوسمان ، ێالح یوسفى ، على عبدالله ، نورى شاوه‌یس ، سامى عبدالرحمان و عزیز عه‌قراوى .
ده‌سته‌ى چاودێرى :
رشید عارف ئه‌ترۆشى / سه‌رۆک .
نجم ا‌لدین یوسفى ، مه‌لا حیدر حمد ، ێبرى بۆتانى ، مه‌لا ێالح حاجى .
1969
• حکومه‌ت هێرش کرده سه‌ر کوردستان و بوردومانى ناوچه‌کانى بادینانى کرد .
• حکومه‌ت ده‌رگاى خه‌باتى داخست و رۆژنامه‌ى نورى له جیاتى ده‌رکرد .
• حکومه‌ت له کۆتایى 1969 داواى ووتوێژى له‌گه‌ڵ پارتى دا کرد و پارتیش که هه‌رده‌م دیالۆگى پىَ له شهر باشتر بوو ، ئه‌م داواییهى حکومه‌ت په‌سه‌ند کرد و وهفدى پارتى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چوونه به‌غدا و گه‌یشتنه رێککه‌وتنه نامه‌ى 11 ئازارى 1970 .
کونگره‌ى هه‌شته‌م : ئه‌م کونگره‌یه له 1 / 7 / 1970 به ئاماده‌بوونى 488 ئه‌ندام به‌سترا .
ئه‌م کونگره‌یه له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ى خواره‌وه به کونگرهێکى نموونه‌یى داده‌نرا :
1. ئه‌ندامانى کونگره زۆربه‌یان به هه‌ڵبژاردن ، بۆ بوونه ئه‌ندامى کونگره ، ئه‌وانه‌ى که له ناو شاره‌کان بوون پاش 11 ى ئازار هه‌ڵبژێردرابوون و ئه‌وانه‌ى تریش پێش 11 ى ئازار هه‌ڵبژێردرابوون .
2. ژماره‌یه‌کى زۆرى ئافره‌ت بۆ یه‌که‌م جار به‌شدارى کونگره‌یان کرد .
3. نێردراوى چه‌ندین پارتى عێراقى میوانى کونگره بوون وه‌ک حزبى شیوعى ، حزبى به‌عس و نوێنه‌رى رێکخراوى فه‌له‌ستین و ...
4. له که‌ش و هه‌وایه‌کى دیموکراسینهدا کونگره به‌رێوه‌چوو و بارزانى ووتارێکى بابه‌تیانه‌ى پێشکه‌ش کرد .
بارزانى به کۆى ده‌نگ به سه‌رۆکى پارتى هه‌ڵبژێردراوه .
کومیته‌ى ناوه‌ندى له 21 ئه‌ندام هه‌ڵبژێردرا به‌م شێوه‌ى خواره‌وه :
حبیب محمد کریم ، ئیدریس بارزانى ، مسعود بارزانى ، ێالح یوسفى ، دکتور محمود ، سامى عبدالرحمان ، على عبدالله ، نورى شاوه‌یس ، هاشم عقراوى ، اسماعیل مه‌لا عویو ، عزیز عقراوى ، فاخیر میرگهسورى ، فارس باوه ، رشید سندى ، شکیب عقراوى ، عبدالوهاب ئه‌تروشى ، على سنجارى ، دارا توفیق ، عبدال سوران ، ێدیق ئه‌مین و زکیه اسماعیل حقى .
مه‌کته‌بى سیاسى یه‌م شێوه‌یه هه‌ڵبژێردرا :
حبیب محمد کریم / سکرتێر .
د . محمود عوسمان ، سامى عبدالرحمان ، عزیز عقراوى ، ێالح یوسفى ، على عبدالله و نورى شاوه‌یس ، ساڵى 1973 چه‌ند ئه‌ندامێکى کومیته‌ى ناوه‌ندى به هۆى هه‌بوونى گومان له رێزه‌کانى پارتیمان ده‌ر کران ( زکیه اسماعیل حقى ، فاخیر میرگهسورى ) و چه‌ند ئه‌ندامێکیش رێزه‌کانى پارتیمانیان به جىَهێشت چوونه به‌غدا ( عزیز عقراوى و هاشم عقراوى و اسماعیل مه‌لا عزیز ) و له جیاتى ئه‌م ئه‌ندامانه ، پێنج ئه‌ندامى یه‌ده‌کى کومیته‌ى ناوه‌ندى جێگایان گرتووه : رشید عارف / محمد مه‌لا قادر ، على هه‌ژار ، حمید به‌روارى و شێخ رچا گولانى .
هه‌ڤاڵ ئیدریس بارزانى له جێگاى عزیز عقراوى کرا به ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و هه‌ڤاڵ مسعود بارزانیش کرا به مورهشهحى مه‌کته‌بى سیاسى .
له 29/9/1971 بارزانى نه‌مر به موعجیزه له مه‌رگ رزگار بوو و له مانگى 5/1970 پیلانێک بۆ تیرورى کاک ئیدریس بارزانى گێردرا به‌ڵام پێلانهکه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو و کاک حمید به‌روارى له‌م پیلانه بریندار بوو .
کونفرانسى ئابى 11/8/1976 / به‌رلین .
له ئازارى 1975 شۆڕش تووشى نسکو بوو به هۆى رێکه‌وتنامه‌ى جزائیرله نێوان شاى ئێران و رژێمى به‌عسى عێراقى .
خه‌ڵکێکى زۆر ئاواره‌ى ئێران و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا بوون ، و ئه‌مریکیه‌کان له دارشتنى سیاسه‌تى ئهستراتیژێکى خۆیان له رۆژهه‌لاتى ناڤین ، خیارى پشت کردن له کوردیان هه‌ڵبژارد .
له هاوێنى 1975 خوێندکارانى ئه‌وروپا کونگره‌یه‌کیان به‌ست که لیژنه‌ى به‌رێوه‌بردن ( د . رۆژ ، د . محمود ێالح ، رهشو دیلان ، د . شێرزاد ، د . ناێح ) له‌م کونگره‌یه‌دا شورشى ئه‌یلولیان هه‌ڵسه‌نگاند ، هه‌ندێک ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى گه‌یشتنه ئه‌وروپا ( سامى عبدالرحمان ، على عبدالله ، نورى شاوه‌یس ، کاک مسعود بارزانیش گه‌یشته ئه‌مریکا ) .
له شوباتى 1976 کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له ئه‌لمانیا به‌سترا و باس له رێکخستنه‌وه‌ى پارتى کرا .
کومهڵهى خوێندکارانیش هه‌مان ساڵ کونگره‌ى خۆى به‌ست و د . رۆژ بوو به سکرتێرى کومه‌ڵه‌که ، پاش نسکوى 1975 ، له 26 /5 / 1976 شۆڕشى گولانى پێشکه‌وتنخواز بلیسهى شۆڕشى گه‌لانى کوردستان جارێکى تر بلند کرده‌وه .
له 11 ـــ 16/ئابى / 1976 له برلینى به به‌شدارى 80 هه‌ڤاڵى پارتیمان کونفرانسێک به‌سترا ، له‌م کونفرانسه‌دا سه‌رکردایه‌تى کاتى پارتى که پێشتر دانرا بوون ، په‌سه‌ند کرایه‌وه که پێکهاتبوو له هه‌ڤاڵ مسعود بارزانى ، ئیدریس بارزانى ، سامى عبدالرحمان ، على عبدالله ، نورى شاوه‌یس ، جوهر نامق ، ئازاد به‌روارى ، کریم سنجارى ، عارف تیفور ، محمد ره‌زا ، کمال کرکوکى ، دلشاد میران ، وریا سعاتى ، ئازاد خفاف و عبدالرحمان پێداوى .
له‌م کونفراسه‌دا ره‌خنه‌یه‌کى زۆر له شۆڕش گیرا و ئه‌م ره‌خنانه‌ش واى کرد که جارێکى تر به روحێکى تازه و رێکخستنهێکى په‌ته‌وه‌وه ده‌ست به ئیعادهى رێکخستن بکرێته‌وه و خه‌ڵکێکى زۆرى له دهورهى کۆ ببێنه‌وه ، ئه‌م رێبازه له کونگره‌ى 9 یه‌م په‌سه‌ند کرا .
له‌م کونفرانسه درێژه دان به شۆڕش په‌سه‌ند کرا .
کونگره‌ى نویه‌م : 4/12/1975 .
له ناوه‌راستى مانگى 5/1979 له گوندى شاوانه له ناوچه‌ى شنوى کوردستانى رۆژهه‌لات سه‌رکردایه‌تى کاتى و زۆربه‌ى ئه‌ندامانى کونگره کۆبوونه‌وه و بریارى به‌ستنى کونگره‌یان دا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کونگره‌یان پێک هێنا که له‌م هه‌ڤاڵانه‌ى خواره‌وه پێک هاتبوو :
هه‌ڤاڵ ئیدریس بارزانى و على عبدالله ، محمد مه‌لا قادر و رشید سندى و عارف تیفور و کریم سنجارى و وریا ساعاتى .
لیژنه‌ى ئاماده‌کارى ده‌ست کرد به ئاماده‌کارى بۆ به‌ستنى کونگره که دوو روانگه‌ى جیاواز هه‌بوون سه‌باره‌ت به به‌ستن و نه‌به‌ستنى کونگره .
هۆیه‌کانى نه‌به‌ستنى کونگره :
1. کوچى رێبه‌رى روحى نه‌ته‌وه‌ى کورد .
2. شاى ئێران به هۆى شۆڕشى گه‌لانى ئێران تووشى شکست ببوو و له تێروانینى رژێمى نوىَ سه‌باره‌ت به شۆڕش دوو دل بوون .
به‌ڵام سه‌ره‌راى ئه‌م دوو روانینه ، بریار به به‌ستنى کونگره درا .
ناکۆکى هه‌بوو ، به‌ڵام ناکۆکییه‌که فکرى نه‌بوو هه‌ر بۆیه‌ش پاش ماوه‌یه‌ک زۆربه‌یان گه‌رانه‌وه ناو پارتى .
له 4/12/1979 له گوندى ده‌ربه‌ند له ناوچه‌ى مهرگهوهرى پارێزگاى ورمىَ به ئاماده‌بوونى 325 ئه‌ندام کونگره به‌سترا له‌م کونگره‌یه‌دا وه‌فدێکى حزبى شیوعى به سه‌رۆکایه‌تى ابو حکمت به‌شداربوون که وه‌تارێکشیان خوێنده‌وه و بروسکه‌ى پارته‌کانى کوردستانى تورکیا و سوریا خوێندرایه .
ئه‌م کونگره‌یه 12 رۆژى خایاند و له‌م کونگره‌یه‌دا رێبازى بزوتنه‌وه‌ى ئازادى خوازى کورد په‌سه‌ند کرا .
له‌م کونگره‌یه‌دا بریار درا که پارتى رۆلى ناوبژیوان ببینێت له نێوان حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران و کۆمارى ئیسلامى ئێران ، سه‌ره‌راى هه‌وڵێکى زۆر ئه‌م هه‌وڵانه بىَ ئه‌نجام بوون .
هه‌روه‌ها بریار درا به دامه‌زراندنى به‌ره‌یه‌کى نیشتمانى عێراقى و هه‌روه‌ها به‌ره‌یه‌کى کوردستانى ، له‌م کونگره‌یه‌دا توراسى فکرى بارزانى نه‌مر بوو به سه‌رچاوه‌یه‌کى فکرى و گۆرانکاریش له مادده‌ى 5 پرۆگرام کرا .
• هه‌ڤاڵ مسعود بارزانى به کۆى ده‌نگ به سه‌رۆکى پارتى هه‌ڵبژێردرا .
کومیته‌ى ناوه‌ندى له 21 ئه‌ندام پێک هات :
على عبدالله ، ئیدریس بارزانى ، نورى شاوه‌یس ، د ، رۆژ نورى شاوه‌یس ، فلک ا‌لدین کاکه‌یى ، فازل میرانى ، د . محمد ێالح جمعه ، د . جرجیس حسن ، محمد مه‌لا قادر ، خورشید شێره ، رشید عارف ، ملازم یونس ، ملازم على ، محمد سعید دۆسکى ، هوشیار زێبارى ، حمید به‌روارى ، هجر سندى ، رئیس عبدالله ێدیق ، ئازاد به‌روارى ، د . سعید احمد بارزانى و نجم ا‌لدین یوسفى .
ئه‌ندامانى کومیته‌ى ناوه‌ندى پێشوو ، ئه‌وانه‌ى رێزى پارتیمان به جىَهێشت بوون له رێزى پارتى ده‌ر کران جگه له ێالح یوسفى نه‌بێت که ئه‌ویش به بریارى بارزانى گه‌رابووه عێراق .
به سه‌رۆکایه‌تى مسعود بارزانى له ئوردوگاى زێوه کومیته‌ى ناوه‌ندى کۆبووه و له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا مه‌کته‌بى سیاسى پێک هێندرا :
على عبدالله / سکرتێر .
هه‌ڤاڵ ئیدریس بارزانى ، فازل میرانى ، نورى شاوه‌یس ، د . محمد ێالح جمعه ، رئیس عبدالله له ساڵى 1983 ، رۆژ نورى شاوه‌یس و د . جرجیس له جێگاى نورى شاوه‌یس و رئیس عبدالله کرانه ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى .
له 1984 محمدى مه‌لا قادر له جێگاى د . محمد ێالح هه‌ڵبژێردرا به ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى .
رووداوه‌کان :
1. هه‌ندێک له ئهندامنى سه‌رکردایه‌تى کاتى له پارتى دابران و پارتێکى نوێیان پێک هێنا به ناوى پارتى گه‌لى دیموکراتى کوردستان .
2. له 28/11/1980 به‌ره‌ى نیشتمانى عێراقى ( جود ) له نێوان ، پارتى دیموکراتى کوردستان و حزبى شیوعى عێراق و حزبى سوسیالیستى کوردستان و پارتى سوسیالیستى کورد پێک هات .
3. له 13/11/1984 چوار پارتى تر‌ى عێراقى و کوردستانى هاتنه ناو به‌رى جود : حزبى گه‌لى دیموکراتى کوردستان ـــ حزبى الاشتراکى عێراقى ـــ کومهڵهى دیموکراتى عێراقى .
4. یه‌کێتى شه‌رى دژى به‌ره جود هه‌ڵگیرساند به‌ڵام له 1986 له تاران ئاشت بوونه له نێوان پارتى و یه‌کێتى کۆتایى به‌م شه‌ره هێنا .
5. له 2/5/1988 به‌ره‌ى کوردستان پێک هات له 7 حزبى کوردستانى :
• پارتى دیموکرراتى کوردستان .
• یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان
• حزبى شیوعى عێراقى ـــ اقلیمى کوردستان .
• حزبى سوسیالیستى کوردستان .
• حزبى سوسیالیستى کورد .
• حزبى گه‌لى دیموکراتى کوردستان .
• حزبى زه‌حمه‌ت کێشانى کوردستان .
6 . رژێمى به‌عسى عێراقى له 16/3/1987 شارى هه‌له‌بجه‌یان کیمیا باران کرد .
7 . له خواکورک 45 رۆژ شهر له نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و رژێمى عێراق به‌رده‌وام بوو که رژێم هێزێکى یه‌کجار زۆرى هێنابوو به‌ره‌کانى شهر و له‌م به‌ره‌یه‌دا زهربهیهکى گه‌وره‌ى لىَ که‌وت .
له شۆڕشى گولان ئه‌م کارانه‌ى خواره‌وه جىَبهجىَ کران :
1. ده‌ست کرا به دروست کردنى په‌یوه‌ندییه‌کان و مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه دانرا .
2. بڵاوکراوه‌یه‌کى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دیموکرات بڵاوکرایه‌وه .
3. په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ پارته‌کانى کوردستانى تورکیا و سوریا کرا .
4. ئیزگه‌ى کوردستان و رۆژنامه‌ى خه‌بات سه‌رله نوىَ دامه‌زرایه‌وه .
5. رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان زیندوو کرایه‌وه .
6. ده‌زگاى په‌روه‌رده‌ى و ته‌ندروستى دانران .
7. دهورهى کادیران کرانه‌وه ( 7 ـــ 8 ) .
8. له کونگره‌دا بریارى دامه‌زراندى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى کوردستانیان دا که دابمه‌زرێن .
کونگره‌ى ده‌یه‌م :
له ساڵى 10/ 1989 کارى هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کونگره‌ى کۆتایى پىَ هات و هه‌ڵبژاردن کۆتایى پىَ هات به‌ڵام له‌به‌ر ههندىَ هۆ کونگره دوا خرا بۆ 2/12/1989 .
له 2/12/1989 کونگره له گوندى هاشم ئاوه ( هێشماوه ) ناوچه‌ى مه‌رگه‌وه‌ره به ئاماده‌بوونى 332 ئه‌ندام به‌سترا .
سه‌رۆک بارزانى له‌م کونگره‌یه‌دا جارێکى تر به هۆى گوشارى زۆرى ئه‌ندامانى کونگره به کۆى ده‌نگ به سه‌رۆکى پارتى هه‌ڵبژێردرایه‌وه .
ئه‌ندامانى کومیته‌ى ناوه‌ندى له‌م هه‌ڤاڵانه‌ى خواره‌وه پێک هات :
هه‌ڤاڵ نێژیرڤان بارزانى ، فلک ا‌لدین کاکه‌یى ، رۆژ نورى شاوه‌یس ، جوهر نامق ، فازل میرانى ، هوشیار زێبارى ، جرجیس حسن ، عبدالمهیمن بارزانى ، حمید ئهفندى ، مسعود سالهیى ، رێبوار یلدا ، عزالدین به‌روارى ، ئازاده قه‌ره‌داغى ، زعیم على ، پیروت احمد ، قادر قادر ، قادر عبدالعزیز ، د . على بابه ، د . محمد ێالح ، عومه‌ر مێرگه‌سورى و کمال که‌رکوکى .
ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى / نێچیرڤان بارزانى ، فازل میرانى ، رۆژنورى شاوه‌یس ، د . جرجیس حسن ، جوهر نامق ، هوشیار زێبارى و زعیم على .
کونگره‌ى یانزده‌هه‌م :
کومیته‌ى ناوه‌ندى له مانگى 3/3/1992 بریارى دا لیژنه‌ى ماوه کارى کونگره پێک هێنرا .
له‌م کونگره‌یه‌دا چه‌ند پارتێکى کوردستانى بریاریان دا بێنه ناو پارتى :
1. پارتى یه‌کگرتن ( سوسیالیست ، پاسول ، گه‌ل ) .
2. یه‌کێتى دیموکراتى کوردستان .
3. بزوتنه‌وه‌ى کوردى فه‌یلى موسلمان .
رۆژى 16/ئابى/1993 کونگره له شارى هه‌ولێر به‌سترا و له 26/ئاب کوتایى پىَ هات .
له‌م کونگره‌یه‌دا سه‌رۆک بارزانى به کۆى ده‌نگ به سه‌رۆکى پارتى هه‌ڵبژێردرا .
هه‌ڤاڵ على عبدالله / به جێگرى سه‌رۆک .
ئه‌ندامانى کومیته‌ى ناوه‌ندى له‌م هه‌ڤاڵانه پێکهات :
هه‌ڤاڵ نێچیرڤان بارزانى ، سامى عبدالرحمان ، هوشیار زێبارى ، جوهر نامق ، فازل میرانى ، د . رۆژ نورى ، ئازاد به‌روارى ، عزالدین به‌روارى ، عارف تیفور ، د . جرجیس حسن ، زعیم على ، ملازم سید کریم ، سعد عبدالله ، رمزى شعبان ، فرنسو حریرى ، عبدالله ئاگرین ، مسعود سالهیى ، قادر جه‌بارى ، نڤام ا‌لدین گلى ، ێلاح ده‌لو ، بروسک نورى ، کمال کرکوکى ، شه‌وکه‌ت شێخ یه‌زدین ، عومه‌ر بوتانى ، على سنجارى ، کریم سنجارى ، ملازم یونس ، جلیل فه‌یلى ، محمد مه‌لا قادر ، شیرین ئامێدى ، عومه‌ر عوسمان ، قادر قادر ، عبدالعزیز گیب ، سید کاکه ، ملازم شوان ، درویش ئاغا ، حمه‌ى حاجى محمود .
مه‌کته‌بى سیاسى به‌م شێوه‌یه پێک هات :
نێچیرڤان بارزانى ، جوهر نامق ، سامى عبدالرحمان ، هوشیار زێبارى ، فازل میرانى ، د . رۆژ نورى شاوه‌یس ، د . جرجیس حسن ، زعیم على ، حمه‌ى حاجى محمود ، ملازم سید کریم .
پاش ماوه‌یه‌ک حمه پارتى به جێهێشت و عزالدین به‌روارى له جێگاى بوو به ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى وه پاش شه‌هید بوونى ملازم سه‌ید که‌ریم ، هه‌ڤاڵ عارف تیفور بوو به ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى .
کونگره‌ى دوانزده :
له 6 ــــ 14/10/1999 له پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان به‌سترا .
له مانگى 5/1999 لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کونگره‌ى دوانزده پێک هات :
فلک ا‌لدین کاکه‌یى سه‌رۆکى لیژنه ، د . محمد سالح جومعه / جێگرى سه‌رۆکى لیژنه ، شیخ الله ابراهیم ، ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان ، نجم ا‌لدین یوسفى ، مامۆستا حسن و لیژنه کاره‌کانى خۆى به سه‌رکه‌وتووى جىَبهجىَ کرد .
کونگره له 6/10/1999 له شارى هه‌ولێر ده‌ستى پىَ کرد .
له‌م کۆنگره‌یه‌دا کومیته‌ى ناوه‌ندى له 37 ئه‌ندام کرا به 31 ئه‌ندام و ( 9 ) ئه‌ندامى یه‌ده‌ک .
سه‌رۆک بارزانى به کۆى ده‌نگ به سه‌رۆکى پارتى هه‌ڵبژێردرایه‌وه .
به‌م شێوه‌ى خواره‌وه کومیته‌ى ناوه‌ندى پێک هات :
هه‌ڤاڵ نێچیرڤان بارزانى ، مسرور بارزانى ، شوکت شیخ یزدین ، فازل میرانى ، د . رۆژ نورى شاویس ، هوشیار زێبارى ، سامى عبدالرحمان ، ئازاد به‌روارى ، کریم سنجارى ، نورى حمه على ، عارف تیفور ، فریدون جوازویى ، زعیم على ، ێلاح ده‌لو ، جوهر نامق ، رمزى شعبان ، عومه‌ر بوتانى ، شیرین ئامیدى ، جمال موزکه ، کمال کرکوکى ، سرباز هه‌ورامى ، فرنسو حریرى ، عومه‌ر عوسمان ، بروسکه نورى شاویس ، سه‌فین رمزى ، قادر قادر ، عزالدین به‌روارى ، سعد عبدالله ، محمد مه‌لا قادر ، د . جرجیس حسن ، یونس رۆژبه‌یانى .
له‌م کونگره‌یه‌دا هه‌ڤاڵ على عبدالله وه‌کو جێگرى سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرا .
ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى // هه‌ڤاڵ نێچیرڤان بارزانى ، هوشیار زێبارى ، مسرور بارزانى ، جوهر نامق ، فازل میرانى ، سامى عبدالرحمان ، ئازاد به‌روارى ، رۆژ نورى شاوه‌یس ، زعیم على .
|