New Page 1

په‌یامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، له‌ باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان.. لیستی ئێوه‌یه‌ و بۆ ئێوه‌یه‌.. هاوپه‌یمانی كوردستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بنیاتنه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی دیموكراسی و فیدراڵی و ئازادیی له‌ ئێراقی نوێدا، لیستی ئه‌و هێزه‌ خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌ ئیرادانه‌ی كوردستانه‌ كه‌ خاوه‌نی رابردووی پڕسه‌روه‌ری و خه‌بات و قوربانیدانن له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی وئاسایشی هاووڵاتیاندا..
 

     
March 9, 2010, 8:15 pm

بارزانی نه‌مر
 
سه‌رۆک بارزانی

 

 

 

هه‌واڵ
په‌یامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، له‌ باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان.. لیستی ئێوه‌یه‌ و بۆ ئێوه‌یه‌..
هاوپه‌یمانی كوردستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بنیاتنه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی دیموكراسی و فیدراڵی و ئازادیی له‌ ئێراقی نوێدا، لیستی ئه‌و هێزه‌ خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌ ئیرادانه‌ی كوردستانه‌ كه‌ خاوه‌نی رابردووی پڕسه‌روه‌ری و خه‌بات و قوربانیدانن له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی وئاسایشی هاووڵاتیاندا..
لیستی سه‌روه‌ریی یاساو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و مه‌ده‌نیانه‌یه‌ له‌سه‌ربنه‌مای رێزگرتن له‌ ئیراده‌و ئازادییه‌ بنه‌ِره‌تیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ.
لیستی تێكۆشانه‌ بۆ ئاوه‌دانی و سه‌قامگیریی و دیموكراسی و پایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافه‌كانی ژنان و ئازادیی راده‌ب ِ رین و پاراستنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
هاوپه‌یمانی كوردستان بایه‌خێكی سه‌ره‌كیی به‌ گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌لگای كوردستان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌دات، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستیه‌كانی هه‌ر توێژێكیدیاریكراوی كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
ئه‌م لیسته‌ خه‌بات ده‌كات بۆ به‌هێزتركردنی پێگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان و گێڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و چه‌سپاندنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ئێراقی فیدراڵ و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری تاوانه‌كانی رژێمی رووخا و له‌ جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووان.
لیستی هاوپه‌یمانی.. لیستی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی هێز و لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌ و ئایین و ئایدیای پێكهاته‌ جیاوازه‌كانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و دادپه‌وه‌ری و ته‌وافوقی سیاسی له‌ ئێراقی نوێدا.
ئه‌زموون و خه‌باتی ئه‌م هێزانه‌ و رابه‌رایه‌تی پارته‌ هاوپه‌یمانه‌كان راستگۆترینپارێزه‌ری یه‌كڕیزیی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌مانه‌و زامنی به‌هێزتركردنی پێگه‌ی گه‌لی كوردستانه‌ له‌ پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م ئاواته‌كانیگه‌له‌كه‌ماندا.
ئیتر بۆ پێشه‌وه‌.. به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و ته‌ندروست..
به‌ره‌و ده‌نگدان به‌ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ..
با هه‌موو ده‌نگمان یه‌كخه‌ین بۆ سه‌رخستنی پاڵێوراوانی لیستی پارێزه‌ری گه‌له‌كه‌مان..



ڕۆژى سێشەممە رێکەوتى 9/2/2010 سەلاح دەلۆ ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتی دیموکراتى کوردستان و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندى نیشتمانى و کوردستانى بە ئامادەبوونى هەڤاڵان رەسول ڕەزگەیى و سلێمان حسین ئەندامانى مەکتەبى ناوەندى ، پێشوازی لە شانێکى بزوتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان کرا کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان خدر قادر سکرتێرى بزوتنەوە و خلیل باپیر و نەهرۆ جەلال ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆبونەوەیەکیان سازکرد.
لەمیانى کۆبوونەوەکەدا باس لەچەند تەوەرێک کرا وەکو هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقى فیدراڵ و شاندى میوان پاڵپشتى تەواوى خۆیان بۆ لیستى کوردستانى ڕاگەیاند و هەردوولا کۆک بوون لەسەر گرنگى یەکریزى و هاوهەڵوێستى هەموو لایەک بۆ بەرژەوەندى کوردستان و بەرەوپێش بردنى.

بەنوێنەرایەتى مەکتەبى سەرۆک بارزانى و مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕۆژى 2/2/2010 سەلاح دەلۆ ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى دیموکراتى کوردستان و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندى نیشتمانى و کوردستانى بە یاوەرى ئەندامانى مەکتەب سەردانى مەکتەبى سیاسى پارتى کرێکاران و ڕەنجدەرانى کوردستانیان کرد و لە لایەن باپیر کا مەلا سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و جەماوەرى حزبەکە بەگەرمى پێشوازى لێ کران .
سەلاح دەلۆ پیرۆزبایى ساڵیادى دامەزراندنى پارتى کرێکاران و ڕەنجدەرانى کوردستانى کرد و ئومێدى زیاتر هەماهەنگى و پتەوکردنى پیوەندى هەردوولا بەتایبەتى و گشت لایەنە سیاسیەکانى کوردستان و عێراقیەکان بەگشتى خواست بۆ بەدیهاتنى سەرجەم مافەکانى پێکهاتەکانى خەلکى کوردستان و عێراق و دووپاتى دۆستایەتى و هاوپەیمانى کرایەوە .

 
 

 
 
ئه‌ی ره‌قیب
 

 

لینکی سایته‌کان
www.kdp-nkr.com - 2006