ههواڵ |
|
له چوارچێوهى سهردانه فهرمییهكهى بۆ ویلایهته یهكگرتووهكانى ئهمهریكا و دواى دیدار و كۆبوونهوهى لهگهڵ باراك ئۆباما سهرۆك و جۆ بایدن جێگرى سهرۆكى ئهمهریكا، ئێوارهى رۆژى سێشهممه به كاتى ئهمهریكا، بهرێز مهسعوود بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان له بارهگاى وهزارهتى دهرهوه له واشنتۆن، لهلایهن خاتوو هیلارى كلینتۆن وهزیرى دهرهوهى ئهمهریكا پێشوازیى لێكرا و پاشان كۆبوونهوه.
دواى كۆبوونهوهكهش، سهرۆكى ههرێمى كوردستان و وهزیرى دهرهوهى ئهمهریكا كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانى هاوبهشیان ساز كرد، تیایدا هیلارى كلینتۆن وهزیرى دهرهوهى ئهمهریكا وێڕاى بهخێرهێنانى سهرۆك بارزانى، خۆشحاڵى خۆى به دیدارى لهگهڵ سهرۆكى كوردستان دهربڕى و ئاماژهى بهوه كرد كه باسیان له زۆر بابهت لهبارهى حكوومهتى ههرێمى كوردستان و گهلى كورد له چوارچێوهى ئێراقێكى یهكگرتوودا كردووه .
له لایهن خۆشیهوه بهرێز مهسعوود بارزانى سهرۆكى كوردستان وێڕاى دهربرینى سوپاسگوزارى بۆ ئهو پێشوازییه گهرمهى كه لێى كراوه، تهئكیدى لهسهر پابهندبوونى ههرێمى كوردستان به عێراقێكى دیموكراتى فیدراڵ كردهوه و ههروهها ههماههنگى و هاریكارى بهردهوامى ههرێمى كوردستانى لهگهڵ ویلایهته یهكگرتووهكانى ئهمهریكا دووپات كردهوه.
|
|
|
ڕۆژى 24/1/2010 بەرێز سەلاح دەلۆ ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتی دیموکراتى کوردستان و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندى نیشتمانى و کوردستانى بە ئامادەبوونى هەڤاڵان رۆژیدە عەبدولقادر و سەمیرە حەسەن و عماد تەها ئەندامانی مەکتەبى ناوەندى پێشوازیان کرد لە خاتوو سنگوڵ چاپوک پەرلەمانتارى پێشووى عێراقى فیدراڵ و کاروان کەرکوکى سەرۆکى کوتلەى کەرکوک بۆلایەن و نەتەوەکان و شاندى یاوەریان .
لە میانەى کۆبوونەوەکەدا ڕەوشى کەرکوک شیکرایەوە و بە تێرو تەسەلى باس لە پێکەوە ژیانى کورد و تورکمان و نەتەوەکانى تر کرا لەو پارێزگایە .
دواتر پرسى هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى عێراقى فیدراڵ تاوتوێ کرا و پێشبینى کرا کە لە کەرکوک بەتایبەتى و شارەکانى کوردستان بەگشتى ، بەسەرکەوتوویى ئەنجام بدرێ.
لە کۆتاییدا شاندى میوان سوپاس و ستایشى هەڵوێستى سەرۆک بارزانى و سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستانیان کرد لە گشت بۆنە و بوارەکاندا و ئەو هەڵوێستانەیان بەرز نرخاند و جەخت لە سەر جێ بەجێ کردنى ماددەى (140)ى دەستورى عێراقى فیدراڵ کرایەوە. |
|
|
ڕۆژى 21/1/2010 بەرێز سەلاح دەلۆ ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتی دیموکراتى کوردستان و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندى نیشتمانى و کوردستانى بە ئامادەبوونى هەڤاڵان کاروان جەلال و عماد تەها ئەندامانی مەکتەبى ناوەندى پێشوازیی لە بەرێز کەرخى نەجمەدین ئالتى بەرماخ سەرۆکى بزوتنەوەى دیموکراتى تورکمان کرد لە بارەگاى مەکتەبى ناوەندى لەگەلیان کۆبوونەوە.
لە میانى کۆبونەوەکەدا بەرێز ئالتى بەرماخ جەخت لە سەر گرینگى جێبەجێکردنى ماددەى (140) لە دەستورى عێراقى فیدراڵ کردەوە بۆ بەرژەوەندى ناوچە دابراوەکان و خەلکى ئەو ناوچانە .
لە تەوەرێکى ترى ئەم کۆبونەوەیەدا باس لە هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق کرا و تێشک خرایە سەر گرنگى ئەو هەڵبژاردنە بۆ گەلانى عێراقى فیدراڵ و بە تایبەتى گەلى کوردستان و یەکریزى گەلەکەمان لەم قۆناغە دا بە پێویست زانرا .
لە کۆتاییدا جەخت لەسەر برایەتى لەمێژینەى کورد و تورکمان کرایەوە و ڕۆلى سەرۆک بارزانى لە پاراستنى ئەو برایەتیە و بەهێز کردنى ستایش کرا و بەرز نرخێنرا.
|
|
|
رِؤذى 21/1/2010 بةريَز صلاح دةلوَ ئةندامى كوَميتةى ناوةندى ثارتي ديموكراتى كوردستان و بةرثرسى مةكتةبى ناوةندى ثةيوةندى نيشتمانى و كوردستانى بة ئامادةبوونى هةظالَ عماد تةها ئةندامي مةكتةبى ناوةندى ثيَشوازيي لة بةريَز عبدالقادر بازرطان سةرؤكى بزوتنةوةى ضاكسازي توركمان كرد لة بارةطاى مةكتةبى ناوةندى و لة طةلَي كؤبووةوة.
لة ميانى كؤبونةوةكةدا هةردوولا جةختيان لة سةر ثيَويستي جيَبةجيَكردني ماددةى 140 لة دةستورى عيَراقى فيدرالَ كردةوة بة زووترين كات .
لة تةوةريَكى ديكةدا باس لة هةلَبذاردنى ئايندةى ثةرلةمانى عيَراق كرا و سةركةوتني ئةو هةلَبذاردنة بؤ طةلى كوردستان بة ثيَويست زانرا. |
|
|
ڕۆژى 18/1/2010 سەلاح دەلۆ ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتی دیموکراتى کوردستان و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندى نیشتمانى و کوردستانى بە ئامادەبوونى میقداد عەلى جێگرى بەرپرس و ئەندامانى مەکتەب پێشوازییان کرد لە بەرەى هاوبەشى کورد کە پێک هاتبوو لە بەڕێزان جەبار میرزا روستەمى سکرتێرى پارتى نەتەوەیی کوردستان و قادر شوانى سکرتێرى پارتى پێشکەوتنى دیموکراتى کوردستان و عبداللە نازەنینى سکرتێرى بزوتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان و کۆمەڵێک لە ئەندامانى سەرکردایەتى هەرسێ پارت .
لە کۆبوونەوە باسى بارودۆخى ئەمڕۆى رەوشى سیاسى و چونیەتى مامەڵەکردن لە پێناو وەدەست هێنانى مافەکانى خەلًَکى کوردستان و کاریگەرى دارشتنى نەخشەیەکى سیاسى بەهێز و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و گفتوگۆى ئاستى هاوپەیمانى لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان .
لەلایەکى دیکەوە باس لە ئاکامى بڕیارى دادگاى تاوانەکانى سەرانى رژێمى بەعس و بڕیارى لە سێدارەدانى عەلى کیمیاوى لەسەر تاوانى کیمیابارانى شارى هەڵەبجەى شەهید بە دەستکەوتێکى گرنگ بۆ گەلى کورد و خوێنى شەهیدان وەسف کرا و داواکرا کە هەوڵ بدرێت قەرەبۆى گشت زیان لێکەوتوانى سیاسەتە چەپەلەکانى رژیمى پێشوو بکرێتەوە لەلایەن حکومەتى فیدراڵەوە .
لە تەوەریکى تردا بەشداریکردنى گشت کوردستانیان لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقى فیدراڵ بە ئەرکێکى نەتەوەیى وەسف کرا کەپێویستە بۆ پاراستنى بەرژەوەندى نەتەوەیى هەموومان بە دوور لە جیاوازى بیرورا لە ژێر یەک چەترى کۆببینەوە و کێشەکان بە شێوەیەکى دیموکراسیانە چارەسەر بکرێت.
|
|
|
17/1/2010 بەرێز سەلاح دەلۆ ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى دیموکراتى کوردستان و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندى نیشتمانى و کوردستانى بە ئامادە بوونى مقداد على جێگرى بەرپرس و سلێمان حسین و عماد تەها ئەندامانى مەکتەب ، پێشوازیان کرد لە ئەردان مدحت سعید بەگ سەرۆکى گردبونەوەى دیموکراتى تورکمانى عێراقى و عماد محمد سکرتێرى حزب و ژمارەیەک لە ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى.
لە کۆبونەوە باس لە خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانى ئادارى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و پاڵپشتیان لە لیستى کوردستانى کراو ئاماژە بەرۆڵى سەرۆک بارزانى و پارتى دیموکراتى کوردستان کرا بۆ پشتگیرى لە ماف و ئازادیەکانى خەڵکى تورکمان.
لە لایەکى دیکەوە گفتوگۆ لە سەر برایەتى و پێکەوە ژیانى لە مێژینەى کوردو تورکمان و جەخت لە سەر زیاتر بەهێز کردنى پە یوەندیە کان و بەرەو پێش بردنى کرایەوە.
هەروەها تەئکید لە سەر جێ بە جێ کردنى ماددەى (140)ى دەستوورى عێراقى فیدراڵ کرا.
|
| |